گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتى هەرێم ’’بەربەستەکانى’’ بەردەم دابەشکردنى موچەى ئاشکراکرد

2021.05.30 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم ’’بەربەستەکانى’’ بەردەم دابەشکردنى موچەى ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەربەست و گرفت هەیە لەبەردەم دابەشکردنى موچە و هیوادارن کورتخایەن بێت و دوبارە نەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل ئەمڕۆ یەکشەممە لەلێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ میدیاى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بەربەست و گرفت هەیە لەبەردەم دابەشکردنى موچە و هیوادارن لەچەند رۆژى داهاتوو چارەسەر بکرێن.

 

رونشیکردەوە "بەربەست و گرفتەکان لەسەر ئاستى کۆکردنەوەى داهاتى خاڵە سنورییەکان و ئیدارەکانە، ئومێدەوارین ئەو بابەتە کورتخایەن بێت و دوبارە نەبێتەوە، سوپاسى تەحەمولى موچەخۆران دەکەین".

 

وتەبێژى حکومەت باسى لەوەشکرد، بەربەست هەیە لەبەردەم یەک تیمى حکومەت و پرسی چاکسازیی، ئەوەشى بەبەرستەکانى دیکەى بەردەم دابەشکردنى موچە لەوادەى خۆیدا ناوبرد.

 

وتەبێژى حکومەت هیچ وادەیەکى دیارینەکرد بۆ دابەشکردنى موچەى سەرجەم وەزارەتەکان وتى "وردەکاریی دابەشکردنى موچە لاى وەزارەتى دارایی و سەرپشکە لەو بارەیەوە".

 

حکومەتى هەرێم ماوەى چوار رۆژە موچەى سێ وەزارەتى دابەشکردووە و سبەینێش موچەى وەزارەتێکى دیکە دابەشدەکات، بەوەش موچەى زۆربەى وەزارەتەکان دەکەوێتە مانگى داهاتوو، پێچەوانەى چوار مانگى رابردوو کە لەپێنج رۆژدا موچەى سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرا.  

 

وەزارەتى دارایی هەرێم تا ئێستا بەفەرمى هۆکارى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى ئایارى فەرمانبەرانى رانەگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانى باڵاى حکومەت لەچەند رۆژى رابردوودا جەختیانکردەوە لەسەر دابەشکردنى موچەى سەرجەم فەرمانبەران.  

  

بەپێی بڕیارى حکومەتى هەرێم، ماوەى چوار مانگ موچەى فەرمانبەران لەنێوان 25-30 ى مانگدا دابەشکرا و هەر 30 رۆژ جارێک موچە دابەشکرا، بەڵام بۆ ئەم مانگە حکومەت گەڕاوەتەوە سەر خشتەکەى پێشوو کە رۆژانە لیستى موچە رادەگەیەنێت.  

  

حکومەتى هەرێم بۆ دابەشکردنى موچە بە لێبڕینى 21% پێویستى بە پێویستی بە 707 ملیار دینارە و بەوتەى بەرپرسانى حکومەت داهاتى ئێستا بەشى ئەوەناکات موچەى تەواوەتى دابەشبکرێت.