گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەفدى هەرێم گەیشتە بەغدا

2021.05.30 - 20:16
App store icon Play store icon Play store icon
وەفدى هەرێم گەیشتە بەغدا

ناس کورد-

 

وەفدى هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتى عێراق لەبارەى جێبەجێکردنى یاساى بودجە و پابەندییە داراییەکانى هەردوولا گەیشتە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی ڕە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئەنجومەنی وە‌زیران ڕایگە‌یاند، ئە‌م سە‌ردانە‌ ئامانج لێی گفتوگۆكردنە‌ لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراقی و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان لە‌بارە‌ی داڕشتنی میكانیزمێك بۆ جێبە‌جێ كردنی یاسای بودجە‌ی عێراق بە‌تایبە‌ت ئە‌و بڕگانە‌ی پە‌یوە‌ستن بە‌ھە‌رێمی كوردستانەوە.    

  

سە‌میر ھە‌ورامی ئە‌وە‌شی وت، حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان پابە‌ندبوونی خۆی بە‌ یاسای بودجە‌ دووپاتكردۆتە‌وە‌ و ئە‌و ئە‌رك و پابە‌ندییە‌ی لە‌سە‌ریە‌تی وە‌كو خۆی جێبە‌جێ دە‌كات بۆ ئە‌وە‌ی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم لە‌لایە‌ن حكومە‌تی فیدراڵییە‌وە‌ بدرێت.

 

لاى خۆیەوە، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (30ى ئایارى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ڕایگەیاند، شاندێکى حکومى باڵا لەهەرێم ئەمڕۆ  دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومەتى عێراقدا کۆدەبێتەوە.  

  

سەفار ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، مەبەست لەسەردانەکە کۆبونەوەیە بۆ چاودێریکردنى جێبەجێکردنى مادەى 11 لەیاساى بودجە کە تایبەتە بەپشکى هەرێم و سێ لایەنى پەیوەندیداریش لەکۆبونەوەکاندا ئامادە دەبن کە وەزارەتى دارایى و نەوت و دیوانى چاودێرى دارایى فیدراڵە.