گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پارەکە ئامادەیە’’.. لیژنەى دارایی بەدواداچوون بۆ دواکەوتنى دابەشکردنى موچە دەکات

2021.05.30 - 20:14
App store icon Play store icon Play store icon
’’پارەکە ئامادەیە’’.. لیژنەى دارایی بەدواداچوون بۆ دواکەوتنى دابەشکردنى موچە دەکات

ناس کورد-

 

سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بەدواداچوون دەکەن بۆ دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران و رانەگەیاندنى لیستى موچەى سەرجەم وەزارەتەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حکومەتى هەرێم ماوەى چوار رۆژە موچەى سێ وەزارەتى دابەشکردووە و سبەینێش موچەى وەزارەتێکى دیکە دابەشدەکات، بەوەش موچەى زۆربەى وەزارەتەکان دەکەوێتە مانگى داهاتوو، پێچەوانەى چوار مانگى رابردوو کە لەپێنج رۆژدا موچەى سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرا.

 

زیاد جەبار سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند "بەدواداچوون بۆ دواکەوتنى دابەشکردنى موچە دەکەین، لەبەرئەوەى پێشتر چارەسەربوونى کێشەى نەهاتنەوەى داهاتى نەوت راگەیەنرابوو".

 

وتیشى "تائێستا ئێمە هۆکارەکەى نازانین، حکومەت دەڵێت پارەکە حازرە و لەگەنجینەکان پارەى داناوە بۆ دابەشکردنى موچە، بەڵام نازانرێت بۆچى موچەى سەرجەم فەرمانبەران دابەشناکات".

 

وەزارەتى دارایی هەرێم تا ئێستا بەفەرمى هۆکارى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى ئایارى فەرمانبەرانى رانەگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانى باڵاى حکومەت لەچەند رۆژى رابردوودا جەختیانکردەوە لەسەر دابەشکردنى موچەى سەرجەم فەرمانبەران.

 

بەپێی بڕیارى حکومەتى هەرێم، ماوەى چوار مانگ موچەى فەرمانبەران لەنێوان 25-30 ى مانگدا دابەشکرا و هەر 30 رۆژ جارێک موچە دابەشکرا، بەڵام بۆ ئەم مانگە حکومەت گەڕاوەتەوە سەر خشتەکەى پێشوو کە رۆژانە لیستى موچە رادەگەیەنێت.

  

حکومەتى هەرێم بۆ دابەشکردنى موچە بە لێبڕینى 21% پێویستى بە پێویستی بە 707 ملیار دینارە و بەوتەى بەرپرسانى حکومەت داهاتى ئێستا بەشى ئەوەناکات موچەى تەواوەتى دابەشبکرێت.