کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران وەڵامی سەرۆک کۆماری عێراق دەداتەوە و ڕایدەگەینێت هەر کەس بیەوێت ڕووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە دەبێت لە ماڵەکەی خۆیەوە دەستپێبکات، داواش لە بەرهەم ساڵح دەکات ئەو کارە لە حزبەکەی خۆیەوە دەستپێبکات.
سروە عەبدولواحید لە تویتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کۆکە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقدا لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، "بەڵام هیوادارم ئەو لە حزبەکەی خۆیەوە دەستپێبکات و کۆتایی بە حوکمی بنەماڵە لە سلێمانی بهێنێت."
https://twitter.com/srwa_qadir/status/1104626224758964225
هەروەها سروە عەبدولواحید کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمی پەیوەندیکرد بە جوڵانەوەی نەوەی نوێوە، داوا لە سەرۆک کۆمار دەکات خاوەنی کۆمپانیاکانی حزبەکەی و سەرچاوەی دارایی یەکێتی نیشتمانی ئاشکرا بکات، "بەتایبەت کە ئەو پێشتر دانی بەوەدا نا کە یەکێتی حزبێکی گەندەڵە.. بۆ ئەوەی بەرەنگاری گەندەڵی ببیتەوە سەرەتا پێویستە ماڵەکەی خۆت پاکبکەیتەوە."
ئەو وتانەی سروە عەبدولواحید لە کاتێکدایە دوێنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی تایبەتی بە ڕووبەرووبوونەوەی گەندەڵی ئەنجامدا و تێیدا بەرهەم ساڵح وتارێکی خوێندەوە.
لە بەشێکی وتارەکەیدا سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: "شهڕكردن له دژی گهندهڵی هیچی له شهڕكردن له دژی تیرۆر كهمتر نییه، گهندهڵی رووهكهی تری تیرۆره بهڵكو ناشرینترین وێنهی تیرۆره، بۆیه لهناوبردنی گهندهڵی كارێكی یهكلاییكهرهوه، دهبێت هۆی ههڵدانهوهی لاپهڕی تیرۆر و توندوتیژی له وڵاتدا."