گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک: بێدەنگى سەرۆکایەتییەکانى هەرێم لە داربڕینەکانی تورکیا بە ئازارترە

2021.05.30 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: بێدەنگى سەرۆکایەتییەکانى هەرێم لە داربڕینەکانی تورکیا بە ئازارترە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بێدەنگی حیزب و سەرۆکایەتیەکان ، لە داگیرکاری و  سوتاندن  و داربڕینەکانی تورکیا بە ئازارترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "سوپای تورکیا ھەموو ئەو شوێنانەی کە لە باشوری کوردستان داگیرکردوە یان دەیسوتێنێت یان ھەموو دارەکانی دەبڕێتەوە، پلانەکە ئەوەیە ھەموو دارستانەکانی زاپ، ئاڤاشین، شین و مەتیناو بەدلیس لەناوببات و بیکاتە سەربازگە".

 

دەشڵێت "ئەمە تەنیا داگیرکاری نیە، وێرانکردنی سروشتی کوردستانیشە، تورکیا ھەر لە باشور ئەمەی نەکردوە، لە ناوچەی دێرسیم لە باکور ،کە جوانترین سروشتی ھەبوو لەناوی بردوە..تورکیا ئێستا ئەم ناوچانە بە خاکی خۆی دەزانێت".

 

بەوتەى عەلى حەمەساڵح، تورکیا لەو شوێنانەی کە ھاتوتە باشور ڕێگای دروستکردوە، وەک بەشێک بێت لە خاکی خۆی ئێستا لە تورکیاوە ڕاستەوخۆ دێتە خواکوڕک.. ئێستاش دەیانەوێت لە مەتین و  زابەوە شەقام دروستبکەن.