گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرچاوەیەک: نزیکترین دوو یاریدەدەرى قاسم موسڵح دەستگیر کراون

2021.05.30 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەک: نزیکترین دوو یاریدەدەرى قاسم موسڵح دەستگیر کراون

ناس کورد- 

سەرچاوەیەکى ئاگادار ئاشکرایکرد، دواى دەستگیرکردنى قاسم موسڵح فەرماندەى لیواى حەشدى شەعبى لە ئەنبار، دوو یاریدەدەرى نزیکى ناوبراویش دەستگیر کراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى "المدى"  (30ى ئایارى 2021) لە زارى سەرچاوەیەکى ئەمنىییەوە بڵاویکردووەتەوە، دواى ئەوەى دەیان ئەفسەرى نزیک لە گروپە چەکدارییەکان بانگهێشت کران بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى کوشتنى خۆپیشاندەران، دەسەڵاتدران هەریەکە لە "حەسەن مسباح" و "حەمزە کەعبى"یان دەستگیر کردووە کە دیارترین دوو یاریدەدەرى "قاسم موسڵیح"ن کە لەسەر ڕووداوەکانى کوشتنى چالاکوانان و هێرشکردنە سەر بنکەى "عین الاسد" و دزەپێکردنى چەک لە سنورەکانى سوریاوە دەستگیر کرا.

 

ڕۆژى هەینى لیژنەى لێکۆڵینەوە لە کوشتنى خۆپیشاندەران ئاشکرای کرد، 22 ئەفسەر و 90 کەسى سەربازییان لە هەردوو وەزارەتى ناوخۆ و بەرگرى بانگهێشت کردووە بۆ لێکۆڵێنەوە، بەڵام بانگهێشتکردنى ئەو ئەفسەر و کەسانە دواى 8 مانگە لە پێکهێنانى لیژنەکە، ئەوەش بەلاى سەرکردەکانى خۆپیشاندانەکانەوە کارێکى سەیرە کە لە ئێستادا کراوە.

 

پێشتریش لاى خۆیەوە محەمەد جەنابى وتەبێژى لیژنەکە بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى وتبوو، ئەو ئەفسەر و ئەندامە بانگهێشکراوانەى وەزارەتى ناوخۆ و بەرگرى، بەشێکیان تۆمەتبارن بە کوشتنى خۆپیشاندەران و بەشێکیشیان قوربانین و زیانیان بەرکەوتووە لەکاتى خۆپیشاندانەکان.

 

بەهۆى زیادبونى هێرشە موشەکى و درۆنەکان بۆ سەر پێگە و کاروانەکانى هاوپەیمانان و بڵاوکردنەوەى هێز لە دەوروبەرى ناوچەى سەوز و هەڕەشەکردن، شەقامى عێراقى پێشبینى ئەوە دەکات ئەمریکا سزاى ئەو کارانە بدات و بەپێى ڕاپۆرتەکانیش وەزارەتى بەرگرى ئەو وڵاتە داواى ڕەزامەندى جۆ بایدنى سەرۆکى کردووە بۆ وەشاندنى گورزى سەربازى لە میلیشیاکانى  نزیک لە ئێران لەناو خاکى عێراقدا.

 

سەبارەت بەو بابەتە ئەسیل نوجێفى سەرکردە لە بەرەى ڕزگارى و گەشەپێدانى سونى بە هەمان ماڵپەڕى وتووە، بەدوری دەزانێت ئەمریکا لە شەڕێکى نوێوە بگلێت لە عێراق بەڵکو پەنا بۆ ڕێگە و شێوازى تر دەبات بۆ سزادان.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکان، ئیدارەى ئەمریکا بەدواى شێوازى جدى دەگەڕێت بۆ وەڵامدانەوەى کارە دوژمنکارانەکانى میلیشیا شیعەکانى لە عێراق، ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا گفتوگۆ لەسەر چەند بژاردەیەک دەکات، لەماوەیەکى نزیکیشدا بەرپرسانى ئەمریکى داواى ڕەزامەندى بایدن دەکەن بۆ ئەنجامدانى هێرش.

 

نوجێفى لەو بڕوایەدایە، واشنتۆن تا ئەو ڕادەیە ناڕوات هێزى شەڕکەر بنێرێتە عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى گروپە چەکداریەکان، چونکە لەساڵى 2006ەوە سیاسەتى جێهێشتنى عێراقى هەنگاو بە هەنگاو دەستى پێکردووە، لەوانەیە سزا بەسەر حکومەتدا بسەپێنێت تا ناچارى بکات پەستان بخانە سەر میلیشیاکان یاخود ڕووبەڕوویان ببێتەوە، لەوانەیە هێرشى ئاسمانیش بکاتە سەریان، هەرچەند دەزانێت ئەو هێرشانە ئەو گروپە میلیشیاکان لەناونابات و تەنها لاوازیان دەکات.