گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

حکومەتى هەرێم پڕۆژەى بودجەى ’’گەڕاندەوە’’ وەزارەتى دارایی

2021.05.30 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم پڕۆژەى بودجەى ’’گەڕاندەوە’’ وەزارەتى دارایی

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان پڕۆژەى بودجەى گەڕاندەوە وەزارەتى دارایی بۆ ئەنجامدانى گۆڕانکاریی، پێش ئەوەى پڕۆژەکە رەوانەى پەرلەمان بکات بۆ پەسەندکردنى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژى 11 ى ئایار وەزیرى دارایی پڕۆژەى بودجەى 2021 ى رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران کرد بەمەبەستى پەسەندکردنى و رەوانەکردنى بۆ پەرلەمان، بەڵام لەئێستادا حکومەت پڕۆژەکەى رەوانەى وەزارەتى دارایی کردووەتەوە.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ "ناس کورد" ئاشکرایکرد، پڕۆژەکە گەڕێنراوەتەوە دارایی و گفتوگۆى زیاترى لەسەر دەکرێت و دوبارە رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران دەکرێتەوە.

 

وتیشى "هێشتا بەدیاریکراوى هۆکارى گەڕاندنەوەى نازانین، بەڵام پڕۆژەکە گفتوگۆى زیاترى لەسەر دەکرێت".

 

پڕۆژەى بودجەى 2021 ى هەرێم یەکەم پڕۆژەى بودجەیە دواى هەشت ساڵ لە نەبوونى بودجە و وادەى گەیشتنیشى بەپەرلەمان دوا کەوتووە و دیار نییە کەى رەوانە دەکرێت.

 

زیاد جەبار سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان بە "ناس کورد" ى راگەیاند، پڕۆژەکە ئێستا لەلاى وەزارەتى داراییە دواى ئەوەى پێشتر رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران کرابوو، بەڵام نازانن هۆکارى گەڕاندنەوەى چییە، بەڵام ئەوە رێوشوێنێکى ئاساییە.

 

وتیشى "ئێمە چاوەڕوانى گەیشتنى پڕۆژەکەین بەپەرلەمان و لەوادەى خۆى دواکەوتووە".