گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەسەر ژنێک بەڕێوەبەری فریاگوزاریی بەغدا سزا درا

2021.05.30 - 17:07
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر ژنێک بەڕێوەبەری فریاگوزاریی بەغدا سزا درا

ناس کورد- 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڕیاریدا لیکۆڵینەوە لە لیوایەکى سەر بە وەزارەتەکە بکات، ئەوەش دواى ئەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوبووەوە و تێیدا دەردەکەوێت ئەو لیوایە لە پێناو ژنێکدا یاساکانى قەدەغەى هاتووچۆ پێشێل دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى ناوخۆى عێراق (30ى ئایارى 2021) بە "ناس"ى ڕاگەیاند، گرتەیەکى ڤیدیۆى بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت لیوا عەبدولکەریم ئیسماعیل لەپێناو ژنێکدا یاساکانى قەدەغەى هاتووچۆ پێشێل دەکات.

 

ئاماژەى بەوەشدا، بەپێى گرتە ڤیدیۆییەکە ژنەکە پەیوەندى بە لیواکەوە دەکات و تێیدا ئەوە دەردەکەوێت ئەو ژنە پەیوەندى پێوە دەکات و داواى لێدەکات ڕێگەکەى بۆ بکاتەوە، ئەوەش سەرەڕاى ڕێوشوێنەکانى قەدەغەى هاتووچۆ.

 

پێشتر فەرمان دەرکرا بۆ ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى خێرا بەهۆى ڕووداوەکەوە و هەمان سەرچاوەش ئاشکرای کردووە، بڕیارى سزادانى ئەو لیوایە کە بەڕێوەبەرى فریاکەوتنى بەغدایە بەپێى ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان دەبێت.