گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرزتر دەبێتەوە؟

لیژنەی دارایی هۆکاری زیاتر گرانبوونی دۆلار ئاشکرا دەکات

2021.05.30 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی هۆکاری زیاتر گرانبوونی دۆلار ئاشکرا دەکات

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆکاری زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، هەر بانکێک و نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دۆلار بەپێی قازانجی خۆیان دەفرۆشن و بڕە پارەیەکی دەخەنە سەر، بەدوریشی زانیی نرخی ئەو دراوە لەوە زیاتر بەرزبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق (30ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "بەزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار شتێکی ئاساییە، چونکە بانکی ناوەندیی عێراق دۆلارێک بە هەزارو 450 دینار دەفرۆشێتەوە بە (42) بانکی خۆجێیی و بڕی (10) دیناری دەخاتە سەر، واتە دەیفرۆشێت بە هەزار و 460 دینار، هاوکات ئەو بانکە خۆجێیانەش دەیفرۆشنەوە بە نوسینگەکانیی ئاڵۆگۆڕی دراو و هاوڵاتیان و دیسان (10) دیناری دیکە دەخەنەوە سەر و دیفرۆشنەوە بە هەزار 470 دینار، بۆیە بەرزبوونەوەی نرخەکەی تا ئەو سنورە شتێکی سروشتییە".


کۆچەر وتیشی، "مەترسی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار بەرابنەر بە دینار لە ئارادا نییە و بە دووریشی دەزانم لەو زیاتر بەرزبێتەوە، چونکە حکومەت کلیلی کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکەی لەدەستی خۆدایە".


وتەکانیی ئەندامەکەی لیژنەی دارایی عێراق لە کاتێکدایە کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی لەبازارەکانیی عێراق نزیک بووەتەوە لە 150 هەزار دیناری عێراق.