ناس کورد
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی خستنەکاری گرێبەستی ئەلکترۆنی بۆ مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ڕاگەیاند و بەگوێرەی بڕیارەکە، پێویستە لەماوەی یەک مانگدا ڕێکاری گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل ئەنجام بدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (یەکشەممە 30ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، " ئاگاداری سه‌رجه‌م پێشه‌نگه و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كات كه له رۆژی 1-6-2021 بڕیاری كاركردن به گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی ده‌خرێته كار بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئه‌مه وه‌ك هه‌نگاوێكە بۆ ئاسانكاری و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێویسته پێشه‌نگه و كۆمپانیایه‌كان تا رۆژی 15-6-2021 خۆیان له‌گه‌ڵ سیستمی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بگونجێنن به‌پێچه‌وانه‌وه له بهڕێوهبهرایهتهكانی هاتوچۆ مامه‌ڵه‌كانیان كاری پێناكرێت."