ناس کورد-
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە (30ی ئایاری 2021)، شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی شاندی دانوستانكار بگەڕێتەوە بەغدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەبارەی ئامانجی سەردانەكەوە، سەمیر ھەورامی، وتەبێژی ڕەسمی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، ئەم سەردانە ئامانج لێی گفتوگۆكردنە لەگەڵ حكومەتی عێراقی و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبارەی داڕشتنی میكانیزمێكی بۆ جێبەجێ كردنی یاسای بودجەی عێراق بەتایبەت ئەو بڕگانەی پەیوەستن بەھەرێمی كوردستانەوە.
سەمیر ھەورامی ئەوەشی ووت، حكومەتی ھەرێمی كوردستان پابەندبوونی خۆی بە یاسای بودجە دووپاتكردۆتەوە و ئەو ئەرك و پابەندییەی لەسەریەتی وەكو خۆی جێبەجێ دەكات بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانی ھەرێم لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بدرێت.