گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوێنێ ئەنجامیدا ئەمڕۆ ئاشكرا کرا

میدیاکانی بەڕیتانیا: بۆریس جۆنسن بەشێوەیەکی نهێنی هاوسەرگیری کردووە

2021.05.30 - 09:00
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاکانی بەڕیتانیا: بۆریس جۆنسن بەشێوەیەکی نهێنی هاوسەرگیری کردووە

ناس کورد-

مێدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، ڕۆژی شەممە  لە مەراسیمێکی نهێنیدا هاوسەرگیری لەگەڵ دەستگیرانە 33 ساڵانەکەیدا کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زەسەن" (یەکشەممە 30ی ئایاری 2021)، ڕۆژی شەممە 29ی ئایار، بۆریس جۆنسۆنی تەمەن 56 ساڵ لە مەراسیمێکی نهێنیدا لە کڵێسای "وێستمینستەر" هاوسەرگیری لەگەڵ کاری سیمۆندزی 33 ساڵان ئەنجام داوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەراسیمەکە بەشێوەیەکی نهێنی و بە ئامادەبوونی چەند کەسێکی نزیکی هەردوولا ئەنجام دراوە کە نزیکەی 30 کەسێک بوون، ئەوەش ژمارەی ڕێگەپێدراوە بۆ ئەنجام دانی مەراسیمەکان لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.

 

بۆریس جۆنسۆن دووەم سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایە کە لە ماوەی ویلایەتەکەیدا هاوسەرگیری بکات، پێشتریش ڕۆبێرت جێنکینسۆن دوو سەدە لەمەوبەر و لەساڵی 1822 لەکاتێکدا کە سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا بوو هاوسەرگیری کرد.

 

زەسەن دەڵێت، بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکە بەوشێوە نهێنییە، بووەتە جێگای سەرسوڕمان، چونکە پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە لە 30ی ئایاردا لە مەراسیمێکی ئاشکرادا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە ئەنجامدەدرێت.

 

جۆنسۆن پێشتر دووجار هاوسەرگیریی کردووە و چوار منداڵی لە هاوسەری پێشووی هەیە، لەئێستاشدا لەگەڵ کاری سیمۆندز خاوەنی منداڵێکن.