گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن: ئەنجامی هەڵبژاردن دوای 24 کاتژمێر ڕادەگەیەنرێت

2021.05.30 - 08:26
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: ئەنجامی هەڵبژاردن دوای 24 کاتژمێر ڕادەگەیەنرێت

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنەکەى تشرینی ئەمساڵ دوای 24 کاتژمێر لە تەواوبوونی دەنگدان ئاشکرا دەکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە (30ی ئایاری 2021) لە وتاری هەفاتانەی خۆیداکە کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە، "بە مەبەستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ نوێکردنەوەی داتاکانیان و وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانەکانیان، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ مانگ هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی دەست پێیکردووە".

 

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "کۆمسیۆن بەکۆی دەنگ ڕەزامەندی نیشانداوە کە دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی سندووقەکانی دەنگدان لە ناوەندەکانیی دەنگدان هەڵدەبژێرێت ئەوەش بەمەبەستی دڵنیابوون لەڕاست و دروستی پرۆسەکە و هەرکات ئەنجامی بژاردن و بەراوردکردنی سندووقەکان بەرێژەی لە 5% جیاوازبوو لە ئەنجامەکەی پێشوو واتا (دەنگدانی گشتی) ئەوا دەبێت جارێکی دیکە سەرجەم سندوقەکانی دەنگدان لە هەموو ناوەندەکان بۆجاری دووەم بەشێوازی دەستی جیابکرێتەوە و پۆلین بکرێنەوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لەم هەڵبژاردنەدا ئەنجامی بەرایی دەنگدانەکە جیاوازی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو لە ماوەی 24 کاتژمێردا ڕادەگەیەنرێت".

 

لە بڵاوکراوەکەی کۆمسیۆندا ئەوەش هاتووە، "کۆمسیۆن لەئێستادا لەگفتۆگۆدایە لەگەڵ کۆمپانیای (گیزکە پڵەس دفرێنت) کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕاسپاردراوە بۆ چاپکردنی کاغەزەکانی دەنگدان کە هەمان ئەو کۆمپانیایە کە دراوی عێراقی چاپ دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەمەبەستی وەرگرتنی کارمەندانی سەر سندوقەکانیی دەنگدان و کارکردن وەک فەرمانبەرێکی کۆمسیۆن لەڕۆژی هەڵبژاردنەکاندا لینکێک بۆئەو مەبەستە لەسایتی فەرمیی کۆمسیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە بریتییە لە (http://37.98.225.237:9999/)، لینکەکە لە بەرواری لە 24/5/ 2021 بەردەستە وبەردەوام دەبێت تاوەکۆ1/8/2021 وبەدرێژایی 24 کاتژمێرکراوە دەبێت بۆئەو کەسانەی کە ئارەزووی کارکردنیان هەیە لەڕۆژی هەڵبژاردنەکاندا".


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیی عێراق جەختی لەوەشکردووەتەوە، "سەرۆک و ئەنجومەنی کۆمسیارانی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا کۆبوونەتەوە سەبارەت بەو ڕێکار و میکانزمە ئەمنیانەی کە دەبێت لە دەمی ئەنجامدانی پرۆسەکەدا بگیرێتە بەر، هاوکات باس لەوەشکراوە کە دەبێت کاری جدی بکرێت بۆ سڕینەوەی ناوی کارمەندانیی هێزە ئەمنییەکان لە تۆماری گشتی دەنگدان وتەنها کارکردن بەو تۆمارەی کە لەڕۆژی دەنگدانیی تایبەتدا بەکاردەهێنرێت".