ناس کورد-
لە گوندێکی سەربە قەڵادزێ، کچێکی تەمەن 30 ساڵ لەسەر حەوزێکی ئاو لەکاتی جل شۆردندا کەوتە ناو ئاوەکە و خنکا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، "کەمێک کاژمێر 10:00ی ئەمشەو تەرمی کچێکی تەمەن 30 ساڵ بەناوی ( ب . س . ئـ ) لەدایکبووی ساڵی 1991 ، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ."
ئاماژە بەوەشکراوە، بەوتەی باوکی کچەکە کە دانیشتووی دانیشتووی گوندی (بێشیر) سەر بە ناحیەی هێرۆی قەزای پشدەر بوون، "کچەکەی لە تەنیشت حەوزێکی ئاودا سەرقاڵی شۆردنی جلەکانی بووە و دواتر کەوتووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە کە لەوکاتەدا خۆی لە مزگەوت بووە و دایکیشی نوێژی کردووە."
ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.