گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

بەوێنە؛ لە چەمچەماڵ بتڵی غازی سپلێت بە هاووڵاتییەکدا دەتەقێت

2021.05.29 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە چەمچەماڵ بتڵی غازی سپلێت بە هاووڵاتییەکدا دەتەقێت

ناس کورد-

لە قەزای چەمچەماڵ، لەکاتی کارکردندا، بتڵی غازی سپلێت بە هاووڵاتییەکدا تەقی و تەندروستیی قەزاکە دەڵیت، هەردوو دەستی زۆر بە سەختی برینداربوو، داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات، بە وریایی و خۆپارێزییەوە کار بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ (شەممە 29ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "کەمێک پێش ئیستا کەسێک کە پیاوێکی تەمەن 41 ساڵە بە برینداری گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە بەوتەی کەسوکارەکەی لەکاتی کارکردن بوتڵی غازی سپلێت پێدا تەقیوە و بەوهۆیەوە هەردوو دەستی زۆر بەسەختی برینداربووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دوای ئەنجامدانی هەموو فریاگوزارییە سەرەتاییەکان بۆی دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی بەشی فریاکەوتنی خێرا ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لەسلێمانی."

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، " لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان و پیشەوەرانی بەڕێزی شارەکەمان دەکەین کە لەکاتی کارکردن زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و کەلوپەل و کەرەستەکانی سەلامەتی و خۆپارێزی بەکاربهێنن بۆئەوەی بەدوربن لەهەر روداوێکی نەخوازراو و دڵتەزێن."