گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزەرێک وەڵام دەداتەوە

ئەگەر لەکاتی لەسێدارەدانی تاوانبارێکدا پەتی سێدارەکە بچڕا چی ڕوودەدات؟

2021.05.29 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەر لەکاتی لەسێدارەدانی تاوانبارێکدا پەتی سێدارەکە بچڕا چی ڕوودەدات؟

ناس کورد-

پارێزەرێکی کورد هەندێک لە نوسینێکدا هەندێک زانیاریی یاسایی نادروست ڕاست دەکاتەوە کە لە کۆمەڵگەدا باوون و بە هەڵە بڵاوبوونەتەوە، لە یەکێک لە زانیارییەکاندا دەڵێت، بیستراوە لە بەشێک لە خەڵک، لە ساتەوەختی لەسێدارەدانی تاوانبارێک ئەگەر پەتی سێدارەکە پچڕا تاوانبارەکە لەسێدارە نادرێت، بەڵام ئەوە زانیارییەکی نادروستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەوا محەمەد، پارێزەر لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، " زۆرن ئەو زانیاریانەی كه لە خەڵکی ئاساییەوە دەبیسترێت لەبارەی داوای یاسایی و لێکۆڵینەوە و پرسه ياسايییە سزاییەکان كه لە بنەڕەتدا هيچ بنەمايەكی ڕاستيان تێدا نيە."

 

دەقی نوسینەکەی پارێزەر، ڕەوا محەمەد:

 

"زانیاریە یاساییە نادروستە باوەکانی ناو کۆمەڵگە"

 

زۆرن ئەو زانیاریانەی كه لە خەڵکی ئاسایی یەوە دەبیسترێت لەبارەی داوای یاسایی و لێکۆڵینەوەو پرسه ياسايی یە سزایی یەکان كه لەبنەڕەتدا هيچ بنەمايەكی ڕاستيان تێدا نيە، کە لەخوارەوە ئاماژە بە چەند خاڵێکی تر دەکەین کە گرنگە خەڵک بەگشتی بەرچاوڕونیان لەبارەیانەوە هەبێت.

 

١−زۆرجار گوێمان لێ بوە له خەڵک كه دەڵێن، کاتێک کەسێک مشروب دەخواتەوە و تاوانێک بە سەرخۆشی ئەنجام دەدات، تاوانەکەی لەسەر حيساب نابێت، يان سوک دەبێت!

ئەمە ئەسل و ئەساسی نیە، بەڵکو سەرەڕای ئەوەی کە تاوانەکەی کردوە لەسەری دەبێتە دوو تاوان، واته دوو مادە بۆ نمونە، کەسێک بە سەرخۆشی بە چەقۆ لە یەکێک دەدات، لێرە دوو تاوانی کردوە، هەم لێدان، هەم سەرخۆشی، تەنها ئەگەر ڕوداوی سیارە بکات بە سەرخۆشی یەک مادەیە.

 

٢− هەندێ خەڵک ئاماژە بەوە دەکەن، لەحاڵەتی ڕوداوی هاتوچۆی دوو سیارە، مادام ئەو شۆفێرەی کە مۆڵەتی لێخوڕینی نیە دەبێتە تۆمەتبار!

ئەمە وانیە، نەبونی مۆڵەتی شوفێری هیچ پەیوەندی بە چۆنێتی ڕوداوەکەوە نیە، ئەگەر ئەو شوفێرەی کە مۆڵەتی لێخوڕینی هەیە مخالف بو، لەوحاڵەتەدا شوفێرە بێ مۆڵەتەکە نەک هەر نابێتە تۆمەتبار بەڵکو دەتوانێت سکاڵاش تۆماربکات، بەڵام لە دۆسیەکی تر بە تۆمەتی نەبونی مۆڵەتی شوفێری تۆمەتبار دەبێت.

 

٣− بیستراوە لە بەشێک لە خەڵک، لەساتەوەختی إعدام کردنی تاوانبارێک ئەگەر پەتی سێدارەکە پچڕا تاوانبارەکە إعدام ناکرێت!

ئەمە زانیاریەکی نادروستە، لە قانون إعدام  بە مانای لەسێدارەدانی تاوانبارەکە دێت تا دەمرێت، واتە ( شنقا حتی الموت)

 

٤−خەڵکانێک بۆچونیان وایە،کاتێک ڕوداوی هاتوچۆ ڕودەدات لةسةر شةقام و برینداری لێدەکەوێتەوە، یان بەشێوەیەکی گشتی هەر بریندارێکی تر، ئەگەر خەڵک بەهانایەوە بچێت و بیگەیەنێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن،ئەوا دەستگیر دەکرێت!

ئەمە زانیاریەکی بێ بنەمایە، لێکۆڵەری بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە تەنها زانیاری سەرەتایی لە کەسەکە وەردەگرێت، وە ئەگەر بریندارەکە توانای ئيفادەدانی هەبێت کارەکە زۆر ئاسانتر دەبێت، تەنانەت قانون ئەوەی بە تاوان داناوە کاتێک کەسێک دەتوانێت یارمەتی کەسێک بدات کە مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، بەڵام (بێ پاساو) نایدات.

 

٥−بەشێک لە خەڵک وا تێگەیشتون، کاتێک تۆمەتبارێک بە کەفالەت ئازاد دەبێت، دۆسیەکەی دادەخرێت وە ئەوان بە بێ ئومێدێەوە دەڵێن سكاڵایان تۆماركردوه له دژی كەسێک بەڵام تۆمەتبارەکە بە کەفالەت ئازاد بو!

ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئازادبون بە كەفالەت بەمانای داخستنى كەیسەكه نایەت، لەحاڵەتی هەبونی بەڵگە، تۆمەتبارەکە لەداهاتودا لە قۆناغی دادگايی كردن حوكم دەدرێت.

 

٦−خەڵک دەڵێن تۆمەتبارەکە حوكم نەبو، چونكه غەرامە كرا!

لەڕاستيدا غەرامەی محكمه به حوكم دادەنرێت، واتە تاوانبارەکە بە مەحکوم دادەنرێت وە لەسەر تاوانبارەکە دةبێته "سابقەى تاوان" كه لةناو خەڵک بە( پەنجەمۆر) ناسراوه.

 

٧−بەشێك لە خەڵك دەڵێن،کاتێک له دەرەنجامی ڕوداوی پێکدادانی دوو سياره سەرنشینەکانی ناو سیارەیەک وەیان شوفێرەکە دەمرێت، ئەوا "شوفێرە زیندوەکەی لاکەی تر" بەرپرسیار دەبێت و تۆمەتبار دەبێت لەمردنی ئەوان، چونکە لایەنەکەی تر مردوە!

ئەمە ڕاست نیە،ئەگەر بەبەڵگە سەلمێنرا شۆفێرە مردوەکە مخالف بوە، شوفێرە زیندوەکە نەک هەر بەرپرسیار نابێت تەنانەت دەتوانێت داوای قەرەبو"تعویض"یش بکات.

 

بەھیوای سوود

پارێزەر/ رەوا محمد مامە عزيز