گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دۆزینەوەی تەرمی ژنێک لە ئارایشتگایەکدا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

2021.05.29 - 18:21
App store icon Play store icon Play store icon
دۆزینەوەی تەرمی ژنێک لە ئارایشتگایەکدا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، ژنێک لە ئۆسترالیا لە کاتی سەردانیکردنی بۆ ئاراێشتگایەک تەرمی ژنێکی لەژێر ئامێری ڕەشکردنەوەی پێستدا لەو شوێنە دۆزیوەتەوە کە چەند کاتژمێرێک پێشتر گیانی لەدەستداوە بەبێ ئەوەی کارمەندانی ئاراێشتگاکە پێی بزانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامە بەریتانییەکە ( 30ی ئایاری 2021) لەکاتی سەردانێکردنی ژنێک بۆ یەکێک لە ئاراێشتگاکان لە وڵاتی ئوسترالیا ژنێک بەمردوویی لەژێر ئامێری ڕەشکردنەوەی پێست دەدۆزێتەوە، کە زیاتر لە دوو کاتژمێر تەرمەکەی لەژێر ئامێرەکەدا بووە بەبێ ئەوەی کەس پێی بزانێت".  

 

ئاماژە بەوەکراوە، "دوای ئاگادارکردنەوەی ئەو کەسانەی کە لەئاراێشتگاکەدا کاردەکەن لە بوونی  حاڵەتەکە، پەیوەندی بە پۆلیس و تیمەکانیی فریاکەوتنەوە کراوە، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە ژنەکە ماوەی دوو کاتژمێر بووە گیانی لەدەستداوە بێ ئەوەی کەس پێی بزانێت".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "ئەو ژنەی کە گیانلەدەستداوە تەمەنی ( 50) ساڵە و بەمەبەستی جوانکاریی پێست ڕووی لە ئاڕاێشتگاکە کردووە، بەڵام بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسیش مردنی ژنەکە گوماناوی نییە و هیچ تاوانکارییەک لە دۆسییەکەدا بەدی ناکرێت". 

 

پڕۆگرامی "SunSmart" کە لەلایەن ئەنجومەنی بنبڕکردنی شێرپەنجە لە ولایەتی فیکتۆریا تەمویل دەکرێت، ئەوەی ئاشکراکردووە، " ساڵانە نزیکەی سێ ملیۆن دۆلار بۆ جوانکاریی (ڕەشکردنەوەی پێست) خەرجدەکرێت".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "جوانکاریی ڕەشکردنەوەی پێست دەبێتە هۆکاری توشبوون بە شێرپەنجە لە جۆری ( پێست) بەگوێرەی ئامارەکان ساڵانە نزیکەی 281 حاڵەتی توشبوون بەو نەخۆشییە لەجیهاندا تۆماردەکرێت و نزیکەی 43 کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییە گیان لەدەستدەن".