گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکار و چارەسەر؟

سلێمانی؛ شەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە

2021.05.29 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ شەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا شەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە لە منداڵاندا و هاوکات چەند ڕێگایەکی بۆ ڕێگریکردن لە توشبوون ڕیز کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دکتۆر، پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ڕەشید ڕایگەیاند، لە ئێستادا شەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە لە منداڵاندا، هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ ووشک بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو کەمتر بەرگەگرتنی سکچوون و ڕشانەوە."

 

دەشڵێت، هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن کەواتە لە خۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن، لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین، یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆڕۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت.


بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:
١-هەموو ئاوێک بکوڵێنە انجا ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.
٢-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
٣-سەورزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
٤-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.
٥-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
٦-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
٧-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
٨-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.