گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیمەنێکى دڵخۆشکەر

ڤیدیۆ؛ سەربازێکی عێراقی خواردنی ڕۆژانەی دەداتە ژنێکى هەژار و منداڵەکەى

2021.05.29 - 13:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ سەربازێکی عێراقی خواردنی ڕۆژانەی دەداتە ژنێکى هەژار و منداڵەکەى

ناس کورد-

سەربازێکى عێراقى هەموو ڕۆژێک بەشە خۆراکەکەى دەبەخشێتە ژنە هەژارێک و منداڵەکەى و ئەو ڕوداوەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووەتەوە، سەربازێکى سەر بە یەکەیەکى سەربازى لەناو شارى بەغدا هەڵدەستێت بەپێدانى ئەو ژەمە خۆراکەى کە وەکو پشکى ڕۆژانەی خۆى دەیدرێتى دەیبەخشێتە ژنێکى هەژار کە منداڵێکیشى پێیە.

 

بەپێى گرتە ڤیدیۆیەکە، لەکاتى گەیشتنى ژەمە خۆراکەیدا کە کاتى دەوامى فەرمى سەربازە عێراقیەکەیە بەشەکەى خۆى دەبات و دەیبەخشێتە ژنە هەژار و منداڵەکەى و ئەو ڕوداوەش کاردانەوەى فراوانى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بەدواى خۆێدا هێناوە.