گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پارتی هۆکاری دواکەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

2021.05.28 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی هۆکاری دواکەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، شاندی حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدا بکات، بەڵام لە دوای جەژنەوە دۆخی حکومەتی فیدراڵ ناسەقامگیرە بۆیە سەردانەکە دواکەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەى کە "ناس کورد" بینەری بوو (28ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، شاندی حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیووە لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدا بکات و گفتوگۆ لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەو بڕگەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بکات.


ئەوەشی وت، "لە دوای جەژنەوە دۆخی حکومەتی فیدراڵی سەقامگیر نییەو ئەوەش کاریگەری هەبووە".

 

جەختی لەوەشکردەوە، ڕێنمایی تایبەت لەبارەی بودجە لەلایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ناوەندی ڕەوانەی سەرجەم یەکە ئیدارییەکان کراوە و ڕەوانەی هەرێمی کوردستانیش کراوە.

 

لە کۆتایی مانگی ئازاری 2021 پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی پەسەند کردو لەو چوارچێوەیەش پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکرا بەجۆرێک لەبەرانبەردا هەرێمی کوردستان داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆانە بە نرخی سۆمۆ ڕاسدەت بکات لەگەڵ 50% داهاتی ناوخۆ، بەڵام تاوەکو ئێستا پشکی هەرێم ڕەوانە نەکراوە.