گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕینی دەرماڵە و پلە بەرزکردنەوە

لێدوانی فەرمی لەبارەى بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێم

2021.05.28 - 21:52
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی فەرمی لەبارەى بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێم

ناس کورد-
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون باس لە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکات و جەخت لەوەش دەکات کە "دەرماڵە جێگیرەکان گۆڕانکاری تێدا ناکرێت، بەڵکو پێداچوونەوە بە ناجێگیرەکاندا دەکرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە میانی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی کە "ناس کورد" بینەری بوو (28ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، ئەو بڕیارەی دراوە بۆ پێداچوونەوەی دەرماڵەکان و دەسەڵات دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران کاریگەری لەسەر دەرماڵە جێگیرەکان نابێت و هیچ گۆڕانکارییەک لەو دەرماڵە جێگیرەکان ناکرێت، بەڵکو هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنەوەو یەکسانییە لە دەرماڵە ناجێگیرەکان ئەوانەی پەیوەستن بەکاری فەرمانگەکان و ئەوانەی مافی وەرگرتنیان هەیەو گۆڕانکاری بۆ ئەوانەی مافی پێدانی ئەو دەرماڵانەیان نییە.


باسی لەوەشکرد، پێشتر دەرماڵەکان جێگەی نیگەرانی ژمارەیەک لە فەرمانبەران بووە بەوەی کە هەندێک دەرماڵە وەردەگرن و شایستە نین.

 

ئەوەشی وت، لە ساڵی 2008دا، 26 نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەیە لەبارەی پێدانی دەرماڵەکان و هەندێک لەو بڕیارانە پێداچوونەوەی بۆ دەکریت چونکە هەندێکی بە هۆی دۆخی سیاسی بووەو هەندێکی دیکەشی تایبەت بوون و بۆ ئەوەش پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت لە گشت وەزارەتەکان لیژنەی بەستنەوەی دەرماڵەکان هەیە و ئەو لیژنانەش بە سەرپەرشتی وەزیری داریی پێداچوونەوە دەکەن و پێداچوونەکەش بە پێی ڕێنمایی دەبێت و دەبێت بزانریت ئەو فەرمانبەرانە هەقی خۆیەتی، چونکە هەندێکی بەهەڵە دراوە و کەسێک نابێت دوو جار سود لە دەرماڵەی بڕوانامە وەربگرن.

 

ڕاشیگەیاند، هەندێک وەکو یەک جێبەجێ نەکراوەو دەبێت بەشێوازی هاوتا بێت، هەندێک لە پیشەی دیاریکراو لە وەزارەتێک دەرماڵەیەکی دیاریکراوی هەیەو هەمان فەرمانبەر بەهەمان بڕوانامە لە وەزارەتێکی دیکە دەرماڵەیکی دیکەی هەیە، ئەمە نەک لە ئاستی وەزارەتەکان بەڵکو لە سەر ئاستی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمیش هەیە.

 

ڕاشیگەیاند، ئەو نایەکسانییەی لە دەرماڵەکان هەیە دەبێت پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، ئەمە ڕاست نییە هەموو دەبێت ئەوە بزانیت دەرماڵەکە بەقەد شایستەی کارەکەیەتی، جەختی لەوەشکردەوە کە "پێداچوونەوە مەرج نییە بۆ بڕینی بێت بەڵکو تەنها ڕێکخستنەوەیە و هەندێک دەرماڵە کە تایبەتە بە فەرمانبەرانی وەزارەتێک وەکو خۆی دەمێنێتەوە."

 

ئاشکراشیکرد، دوای پێداچوونەوەکان دیوانی چاودێری دارایی بەرپرسیارێتی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی هەیە، جگە لەوەش لە 2015ەوە دیوانی چاودێری دارایی ڕاپۆرت و تێبینی هەبووە لەسەر خەرجکردنی دەماڵەکان ئەوەشی هەبووە ئێستا لەبەردەستی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەو گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

 

لەبارەی دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران وتی، بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە بەڵام بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا لە قەیرانی دارایین چاوەڕوان دەکرێت لەدوای ڕێکخستنەوەی میلاکی وەزارەتەکان کاری بۆ بکرێت.

 

لە ئێستادا 895 ملیاری مووچە 394 ملیاری مووچەی بنەرەتییە و 500 ملیاری بۆ دەرماڵەکانە، ئایا بە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان داهات بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە، عەبدولحەکیم خەسرۆ ڕایگەیاند، بێگومان هەوڵەکان بۆ یەکسانییە لە نێوان وەزارەتەکان فەرمانبەران بەڵام بەجێبەجێکردنی ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکانیش داهات دەگەڕێتەوە.