گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگاری هەولێر لەبارەى دەستگیرکردنی هونەرمەندێکی سەرشەقامی ڕوونکردنەوە دەدات

2021.05.28 - 21:37
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری هەولێر لەبارەى دەستگیرکردنی هونەرمەندێکی سەرشەقامی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی هونەرمەندێک لەسەر شەقام دورە لە ڕاستییەوە و دەڵێت، "هەموو هونەرمەندانی تر ئازادن لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان کاری هونەری پێشکەش بکەن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (28ی ئایاری 2021) دەڵێت، "دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە گوایە ئەو هونەرمەندەی ماوەیەکە لەشاری هەولێر لەشوێنەگشتییەکان دەستی بە کاری هونەری سەرشەقام کردووە و گۆرانی دەڵێت لەلایەن پۆلیسەوە دەستیگر کراوە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە دەستگیر نەکراوە."

 

دەشڵێت، "ئەو هونەرمەندە و هەموو هونەرمەندانی تری وەک ئەو ئازادن لەسەرشەقام و لەشوێنە گشتییەکان کاری هونەری پێشکەش بکەن و کەس بۆی نییە ڕێگریان لێبکات و ھەموو کارێکی ھونەری و ھونەرمەندان لای ئێمە ڕێزلێگیراوە."

 

پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە شەوی ڕابردوو محەمەد فاتیحی کە گەنجێکی کوردە و لەسەر شەقامەکان بە گۆرانیوتن بژێویی ژیانی پەیدا دەکات لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە لە شەقامی ئیسکان ڕێگری لێکراوە و بەڵێننامەی پێ پڕکراوەتەوە کە جارێکی تر ئەو کارە نەکات.