گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکە بزانە

تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا کۆتایی نایەت بەم مەرجە نەبێت

2021.05.28 - 19:15
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا کۆتایی نایەت بەم مەرجە نەبێت

ناس کورد-

هانس کلوگ، بەڕێوەبەری لقی ئەوروپای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی هۆشداری دا لەوەى تاوەکو 70٪ی دانیشتوانی جیهان نەکوترێن بە ڤاکسین،پەتای کۆرۆنا کۆتایی نایەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هانس کلوگ بە ئاژانسی هەواڵی فرانسی پرێسی (AFP)ی وت، پەتاکە کاتێک کۆتایی دێت کە بە لایەنی کەمەوە 70%ی خەڵکی بکوترێن، بەڵام ڕێژەی کوتان  و هەروەها بەرگریی لەش بۆ ڤایرۆسەکە لە ئەوروپا "زۆر خاوە"، چونکە تووشبوون بە جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسەکە نیگەرانی زیاتر دەکات.

 

هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بەرزی ئاستی بڵاوبوونەوەى و گواستنەوەى جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وتی، "ئێمە دەزانین کە جۆری هیندی ڤایرۆسەکە توندتر و کوشندەتر لە جۆری بەریتانی ڤایرۆسەکە، هەروەها ئەویش لە جۆری سەرەتای ڤایرۆسەکە خراپتر بوو، بۆیە جەخت دەکەینەوە جەختی کردەوە کە کوتان بە ڤاکسین کاریگەرن بەرامبەر بە ڤێرژنە نوێیەکانی ڤایرۆسەکە."

 

هەروەها جەختی لەسەر پێویستی خێراکردنی هەڵمەتی کوتان کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بە و پەتایە درێژخایەنەی "زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرێت" .

 

هەروەها، وتی، "لە سەرەتای بڵاوبوونەوەى هەر پەتایەک هەنگاو و کاری خێرا گرنگە، بەڵام لە سەرەتای بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا ئەوە ڕووی نەدا.

 

وتیشی، "کات لە خزمەتی ئێمە نییە و زۆر بە خێرایی دەڕوات، پێویستە ژمارەی کوتانەکان زیاد بکەین".

 

بە گوێرەی ئامارێکی فرانس پرێس، 36%ی دانیشتوانی یەکێتی ئەوروپا یەکەم ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتووە، لە کاتێکدا 16,9% بە هەردوو ژەمەکە کوتراون.