گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ڤیدیۆ بزانە ژنەکەى چی کردووە

باڵێۆزی بەلجیکا لە کۆریای باشور بەهۆی ژنەکەیەوە لەسەرکار لابرا

2021.05.28 - 18:37
App store icon Play store icon Play store icon
باڵێۆزی بەلجیکا لە کۆریای باشور بەهۆی ژنەکەیەوە لەسەرکار لابرا

ناس کورد-

بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا باڵیۆزی بەلجیکا لە کۆریای باشور ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە وڵاتەکەى خۆی، ئەوەش دوای ئەوەى ژنەکەی دەستدرێژی کردە لەسەر کارمەندی یەکێک لە فرۆگاکانی جلوبەرگ و پاشان ڤیدیۆکەى میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهانی تەنی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی، 28ی ئایاری 2021، وەزارەتی دەرەوەى بەلجیکا لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، سۆفی فیلمس، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا بڕیاری داوە ئەم هاوینە پیتەر لیکویە، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە کۆریای باشور لەسەرکارەکەى لاببات، پیتەر ماوەى سێ ساڵە لەو پۆستەدا لە سیئۆلی پایتەخت کار دەکات.

 

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کامێرای چاودێریدا کە 9ی نیسانی 2021 بڵاوکرایەوە دەردەکەوێت، شیانگ شیویە تشیو، هاوسەری پیتەر لە فڕۆشگایەکی جلوبەرگدا لە کارمەندێکی فڕۆشگاکە دەدات.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز، هاوسەری باڵیۆزی بەلجیکا ویستوویەتی فڕۆشگاکە بەجێبهێڵێت بەڵام پارەی نەداوە، بۆیە یەکێک لە کارمەندەکان بیری دەخاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەى بەلجیکا داوای لە هاوسەری باڵیۆزەکە کرد داوای لێبوردن لە کارمەندەکە بکات، هەروەها هاوکاری پۆلیسی کرد و پارێزبەندی لەسەر هەڵگرت، ئەوەش لەسەر داواکاری پۆلیسی کۆریای باشور.

 

وەزارەتی دەرەوەى بەلجیکا دەڵێت، پیتەر لیکویە لە ساڵی 2019ەوە خزمەتی وڵاتەکەى کردووە لە کۆریای باشور.

 

بەڵام "بەهۆی ئەو دۆخەوە ناتوانێت لە کارەکەى بەردەوام بێت."