کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى هەڵەبجە داوا لە هاووڵاتیان دەکات چاو کراوە بن لەبەرامبەر ئەو هەوڵانەى کە بۆ سوتاندنى دەغڵ و باخەکانیان دەدرێت. . لەراگەیەندراوێکى بەرێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى هەڵەبجە کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، دەستێکی نادیار هەیە کە هەڵدەستێت بەسوتاندنی پوش و پاوان و دارستانەکان و باخەکانی سنورەکە لە رێگای بەکارهێنان و دانانی ئامێری کردنەوەی ئاگر یاخود بەدەستی ئەنقەست. . لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات زیاتر چاو کراوە بن و هەرشتێک کەجێگەی گومان بوو یاخود کەسێکی نامۆیان بینی تیمەکانى ئەوانیان لێ ئاگادار بکەنەوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەرگرى شارستانى هەڵەبجە داوا لەهاووڵاتیان دەکات لەسنوری هەر گوندێک ئاگرکەوتەوە هاوکاری تیمەکانیان بکەن بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی و زوو کونتڕۆڵکردنی ئاگرەکان. .