گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارەباى هەرێم هاوڵاتییان لەبارەى پێوەرى زیرەکەوە ئاگاداردەکاتەوە

2021.05.28 - 12:05
App store icon Play store icon Play store icon
کارەباى هەرێم هاوڵاتییان لەبارەى پێوەرى زیرەکەوە ئاگاداردەکاتەوە

ناس کورد-

 

کارەباى هەرێم داوا لە هاوبەشانى کارەبا دەکات پابەندى بەکارهێنانى ئەمپێرى دیاریکراو بن بەپێی پێوەرى زیرەک بۆ ئەوەى گرفتیان بۆ دروستنەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ئاگادارییەکى لیژنەى باڵای پێوەری زیرەك سەر بە وەزارەتى کارەبا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە ، ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتوویان لەو ئاستەی دیاریكراو زیاتر بوو ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە دەكوژێتەوەو دوای 150 چركە( ثانيه) كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر لەماوەی 30 خولەكدا ( دەقیقە ) پێنج جار کوژاندنەوە كارەبای لەسەر یەك روویدا، كارەبای هاوبەشەكە زیاتر دەبڕدرێت و دوای 45 دەقیقە كارەباكەی دەگەڕێتەوە.

 

لیژنەکە داوا لە هاوبەشانى کارەبا دەکات پابەندی ئەو ئەمپێڕە كارەبایە بن كە دیاریكراوەو ئەگەر لەماوەی 45 دەقیقە زیاتر كارەبای نەهاتەوە ئەو كات سەردانی  سیانەكانی کارەبا بكەن.