گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە؛ لەسلێمانی هەڵمەتى رێگری لە کڕین و فرۆشتنى ئاژەڵی کێوی دەستیپێکرد

2021.05.28 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لەسلێمانی هەڵمەتى رێگری لە کڕین و فرۆشتنى ئاژەڵی کێوی دەستیپێکرد

ناس کورد-

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتى سلێمانى دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی کێویدا گرت و سەرۆکی لیژنەکەش دەلێت هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تا دیاردەکە بنەبڕدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى  قایمقامیەتى سلێمانى، ئەمڕۆ هەینی(2021.5.28) لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت رایگەیاند؛ لە هەڵەتێکدا بە هاوکاری ئاسایش و پۆلیس و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی لیژنەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی کێویدا گرتوە کەلەلایەن راوچی و کاسبکارانەوە لە ژێرپردەکەی ناوبازاڕی سلێمانی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت.

 

وتیشی "لەسەر فەرمانی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و رێگری لە راوکردن و کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵە کێویەکانەوە دەکرێت".

 

لەشکر حەمید ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هەڵمەتەکە بۆ پارێزگاری کردنە لەسروشت و پاراستنی ئەو ئاژەڵانە و بەردەوامیش دەبێت تا دیاردەکە بنەبڕدەکرێت.

May be an image of animal and outdoorsNo photo description available.No photo description available.May be an image of 2 people and animalMay be an image of animal