گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەستدرێژى سێکسى’’ کۆتایى بە پەیوەندییەکەى نیمار و نایکى هێنا

2021.05.28 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
’’دەستدرێژى سێکسى’’ کۆتایى بە پەیوەندییەکەى نیمار و نایکى هێنا

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى ئاشکرایکرد، هۆکارى هەڵوەشانەوەى گرێبەستەکەى کۆمپانیاى "نایکى" لەگەڵ نیمار داسیلڤا ئەستێرەى تۆپى پێى بەڕازیلى و یانەى پاریس سانجێرمان، بەهۆى هەوڵدانى ئەو یاریزانەوە بووە بۆ دەستدرێژى سێکسى بۆ سەر کارمەندێکى کۆمپانیاکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ى ئەمریکى (28ى ئایارى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، هۆکارى جیابوونەوەى نیمار داسیلڤا  و کۆمپانیاى نایکى لەساڵى 2020دا و هەڵوەشانەوەى گرێبەستەکەیان بۆ هەوڵدانى نیمار دەگەڕێتەوە بۆ دەستدرێژى سێکسى بۆ سەر کارمەندێکى کۆمپانیاکە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، بەپێى زانیاریەکان ئەو کارمەندە لە هاوڕێکانى وتووە لەساڵى 2016ە و ئەو کاتەى لە شارى نیویۆرکى ئەمریکا بووە و هاوکارى ڕێکخستنى خزمەتگوزارییە لۆجستییەکانى نیمار و وەفدەکەى بووە لە هۆتێلێکدا ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە هەوڵى داوە ناچارى بکات لە ڕێگەى دەمەوە سێکسى لەگەڵدا بکات.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشداوە، دواى لێکۆڵینەوەکان نایکى بڕیاریداوە گرێبەستەکەى لەگەڵ نیماردا هەڵبوەشێنێتەوە، کە دەبوایە ماوەى 8 ساڵى تریش بەردەوام بوایە.

 

وتەبێژى نیمار سەرجەم ئەو تۆمەتانەى ڕەتکردووەتەوە و لە بەیاننامەیەکیشدا بڵاویکردووەتەوە، نیمار بە توندى دژى ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانە بەرگرى دەکات و ئەگەر سکاڵا تۆمار بکرێت، بەڵام تائێستا ئەوە نەکراوە.

 

دواى زیاتر لە 25 ساڵ پەیوەندى، لەساڵى 2020 کۆمپانیاى نایکى جیابوونەوەى لە نیمار ڕاگەیاند، بەڵام هیچ وردەکارییەکى لەسەر هۆکارەکەى ئاشکرا نەکرد، ئەوەش دواى ئەوەى لەساڵى 2018 کارمەندە کچەکە لە کۆمپانیاکە سکاڵاى تۆمار کرد و بەرپرسانیش لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە کردووە.

 

وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکراشیکردووە، بەڵام نیمار ڕەتیکردووەتەوە لە لێکۆڵینەوەکاندا هاوکار بێت، بۆیە کۆمپانیاکە بڕیاریداوە کە پەیوەندییەکانى لەگەڵیدا کۆتایى پێ بهێنێت و لەو کاتەشدا لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان نەهاتبوو، بەهۆى نەبوونى داتا و زانیارى تەواویش کۆمپانیاکە نەیتوانیوە هیچ بەیاننامەیەک لەو بارەیەوە بڵاوبکاتەوە.

 

شایەتحاڵەکان دەڵێن، نوێنەرانى نیمار تۆمەتەکانیان ڕەتکردووەتەوە بەڵام نیمار خۆى ڕەتیکردووەتەوە چاوى بە لێکۆڵەرانى کۆمپانیاکە بکەوێت، بەهۆى ئەوەشەوە ئەو پەیوەندییەى لە تەمەنى 13 ساڵییەوە نیمارى بە نایکى بەستبووەوە کۆتایى هات.