کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کێشانی جگەرە و کاریگەرییە خراپەکانی عێراقی داگیرکردووە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتى تەندروستى، 40%ی عێراقییەکان جگەرەکێشن و لە هەر 20 خولەکێکیشدا کەسێک بەهۆى جگەرەکێشانەوە گیان لەدەستدەدات. وەسیم کێلانی، ئەندامی پڕۆگرامی ڕوبەڕوبوونەوەى توتن و جگەرەکێشان لە وەزارەتى تەندروستی عێراق دەڵێت، بەپێی ڕوپێوییەکانیان، لە هەر 20 خولەکێکدا کەسێک لە عێراق بەهۆى هۆکارەکانى پەیوەست بە جگەرەکێشانەوە گیان لەدەست دەدەن. . وەسیم کێلانی دەشڵێت، "ڕۆژانە عێراق دوو ملیار دینار (نزیکەى 1.65 ملیۆن دۆلار) خەرج دەکەن بۆ کڕینی بەرهەمەکانى توتن لە دەرەوەى وڵات." دەشڵێت، "نیوەی ئەو کەسانەى سەردانی نۆرینگەکانی منداڵانی خوار پێنج ساڵ دەکەن بەدەست تەنگەنەفەسی و کێشەکانى هەناسەدانەوە گیریانخواردووە کە پەیوەندی بە جگەرەکێشانەوە هەیە." . هاوکات عەبدولئەمیر شەمەری، نەقیبی سەندیکای پزیشکانی عێراق دەڵێت، "40%ی دانیشتوانی عێراق جگەرەکێشن، 20%ی خوێندکارانی خوێندنگاکانیش جگەرە دەکێشن. ڕێکخراوی تەندروستى جیهانی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا دەڵێت، ساڵانە جگەرەکێشان نزیکەى شەش ملیۆن کەس لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکوژێت و دەشڵێت، "جگەرەکێشان لە هۆکارە سەرەکییەکان نەخۆشییەکانى سەرەتان و تەنگەنەفەسی و نەخۆشییەکانى دڵ و خوێنە."