گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچێک لە ’’زیندانى سێکسى’’ چەند گەنجێک هەڵدێت

2021.05.27 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
کچێک لە ’’زیندانى سێکسى’’ چەند گەنجێک هەڵدێت

ناس کورد-

دواى بەندکردنى و دەستدرێژى سێکسى بەردەوام بۆ سەرى، کچێکى تەمەن 18 ساڵى ئەمریکى لە دۆزەخى ژمارەیەک گەنج هەڵدێت و دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە ئاگادار دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى دەیلى مەیڵى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە (27ى ئایارى 2021)، لە ولایەتى نبراسکاى ئەمریکا چەند گەنجێک هەستاون بە بەندکردنى کچێکى تەمەن 18 ساڵ و بەردەوام دەستدرێژى سێکسیان کردووەتە سەرى و ئەوەش بۆ ماوەى هەفتەیەک بەردەوام بووە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، گەنجەکان 3 کەس بوون و تەمەنیان 22 و 24 ساڵان بوون و لە ماڵێکدا بەندیان کردووە، بەڵام کچەکە توانیویەتى لە دەستیان هەڵبێت و خۆى بگەیەنێتە دەسەڵاتدران.

 

بەپێى ڕۆژنامەکە، کچەکە ئاماژەى بەوەداوە کە یەکێک لە کوڕەکانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناسیوە وبینیویەتى، بەڵام بێهۆشى کردووە و دواتر کاتێک هۆشى هاتووەتەوە لەگەڵ هاوڕێکانیدا بەندییان کردووە و پێیان وتووە کە لەناو ماڵەکەدا گرنگى پێدەدەن ئەگەر لەگەڵیاندا بمێنێتەوە و منداڵیان لێ ببێت و گرنگى بە منداڵەکان بدات.

 

دەیلى مەیڵ ئەوەشى ئاشکراکردووە، دەسەڵاتداران بۆ ماوەى یەک هەفتە بەدواى کچەکەدا گەڕاون بەڵام بێ ئەنجام بووە، گەنجەکانیش تۆمەتى دەستدرێژى سێکسى و بەندکردنى پلە یەکیان ڕووبەڕوو دەکرێتەوە و سزاى قورس دەدرێن، بەڵام ئاشکرا نەکراوە کچەکە چۆن توانیویەتى هەڵبێت.