گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاڵا تاڵەبانى: کورد بەهەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکانى بەغدا دەکات

2021.05.27 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئاڵا تاڵەبانى:  کورد بەهەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکانى بەغدا دەکات

ناس کورد-

 

ئاڵا تاڵەبانى سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، کورد بە حەزەرەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخى عێراق و رووداوەکانى ئەم دواییەى بەغدا دەکات چونکە نایەوێت لەگەڵ لایەک بێت دژى لایەکى تر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاڵا تاڵەبانى ئەمڕۆ پێنج شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى کە "ناس کورد" بینیویەتى وتى "کورد نزیکە لە گروپە شیعییەکانەوە دوریش نییە لە سوننەکانەوە، بەڵام لایەنە کوردییەکان روئیاى هاوبەشیان نییە لەرووى مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەت و لایەنە شیعییەکان".

 

لەبارەى رووداوەکانى بەغداوە، ئاڵا تاڵەبانى وتى "کورد بە حەزەرەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخى عێراق دەکات چونکە نامانەوێت لەگەڵ لایەک بین دژى لایەکى تر چونکە دیمەنى سیاسی لە عێراق هیچ روون نییە، ئەوەش لەرووداوەکانى دوێنێ دەرکەوت کاتێک هیچ لایەن و دەسەڵاتێکى هەرێم هیچ هەڵوێستێکیان دەرنەبڕى".

 

ئاڵا تاڵەبانى دەڵێت، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بێت و چەک لەدەستى گروپەکان بێت، لەوانەیە پڕۆسەکە توندوتیژى لێبکەوێتەوە.