گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاتوچۆ وەڵام دەداتەوە.. ’’ئایا پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان دەتوانن کاری تاکسی بکەن؟’’

2021.05.27 - 21:27
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆ وەڵام دەداتەوە.. ’’ئایا پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان دەتوانن کاری تاکسی بکەن؟’’

ناس کورد-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ڕێکخستنەوەی کاری شۆفێری تاکسی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەدوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە بەهیچ شێوەیەک پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان ناتوانن کاری شۆفێری بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر (پێنجشەممە 27ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "پرسیارێک ڕۆژانە زۆر دووبارە دەبێتەوە، ئەویش ئەوەیە کە، ئایا پێشمەرگە وهێزە ئەمنیەکان دەتوانن کاری تاکسی بکەن؟."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەڵامەکەی ئەوەیە کە، بەپێی بڕیاری هاوبەشی هەردوو وەزارەتی گواستنەوە و ناوخۆ نەخێر ناتوانن کاری تاکسی بکەن بەهیچ شێوەیەک."

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بۆ ڕێکخستنەوەی کاری شۆفێری تاکسی دەرکردووە و بەگوێرەی بڕیارەکە پێشمەرگە و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەشێکی زۆری دیکەی موچەخۆران ناتوانن کاری شۆفێری تاکسی بکەن.

 

بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، لەسەر شۆفێرانی تاکسی پێویست کراوە کە تاوەکو 1ی 8ی ئەمساڵ لۆگۆ و لەزگە و کارتی زانیاریی دەربکەن و لۆگۆکە نادرێت بەو کەسانەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.

 

بڕیاریشە لە 1ی 8ی ئەمساڵ هەر شۆفێرێک لۆگۆ و لەزگەی نەدابێت لە تاکسییەکەی ئەوا ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.