ناس کورد-
نێردەى تایبەتى ئەمیندارى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکانى رایگەیاند، هەندێ لەو گفتوگۆ و دانوستانانەى ئەنجامى دەدات پێویستە لەپشت دەرگاکان بمێنێتەوە، دەشڵێت ئەگەر گروپە چەکدارە نەناسراوەکان بەردەوامبن لە کارەکانیان وڵات بەرەو ڕووخان دەبەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جێنین بلاسخارت نێردەى تایبەتى ئەمیندارى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان (27ى ئایارى 2021) لە میانەى بەشداریکردن لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا باسى لەوەکرد، هەر لایەنێکى چەکدارى نەناسراو کە هاوڵاتیان یاخود بیانیەکان لە عێراق دەکاتە ئامانج، ئەوە بابەتێکە پێویستە باش بیرى لێ بکرێتەوە.
باسى لەوەشکردووە، ئەگەر ئەو گروپانە لە کارەکانیان بەردەوامبن ئەوا وڵات بەرەو ڕووخان دەبەن، ئەوەش سەقامگیرى وڵات لاواز دەکات.
نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیلەوەشکردووەتەوە، بەهەمان شێوە ئەو کارە دەوڵەتیش لاواز دەکات، هەروەها هاوکار نییە بۆ هاوڵاتیان بۆ دۆزینەوەى دەرفەت لە داهاتوودا.
دەشڵێت "نەتەوەیەکگرتوەکان لەگەڵ هەموان پەیوەندیدایە و قورسە خەڵک تێبگەن کە لەپشت دەرگا داخراوەکان چى روودەدات، بەڵام ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەو کارەدا دەکەین و دەستوردان لە پرسى حەشد و گروپەکان ناکەین و لەگەڵ هەموان قسە دەکەین بەشێوەى ئاشکرا یان لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە".
بلاسخارت پێشتریش ئاماژەى بەوەدابوو، بەم نزیکانە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێک لەسەر کوشتن و تیرۆرکردنەکانى عێراق بڵاودەکاتەوە.