گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چۆن

ژنێک لە ڕێگەى ڕۆژنامەوە بۆى دەرکەوێت هاوسەرەکەى ناپاکى لەگەڵ دەکات

2021.05.27 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک لە ڕێگەى ڕۆژنامەوە بۆى دەرکەوێت هاوسەرەکەى ناپاکى لەگەڵ دەکات

ناس کورد- 

ژنێک بە شێوەیەکى سەیر و لەکاتى خوێندنەوەى ڕۆژنامەدا، بۆى دەردەکەوێت کە هاوسەرەکەى ناپاکى لەگەڵدا دەکات، تەنانەت منداڵێکیشى لە ناپاکییەکەى بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکانى هەواڵى ئەمریکا (27ى ئایارى 2021) بڵاویانکردووەتەوە، ئامى ئەدیسۆن ئاماژەى بەوەداوە کە ڕۆژێکى ئاسایى لە نەخۆشخانە بووە بە ناخۆشترین و سەختترین ڕۆژ لە ژیانیدا.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئامیى تەمەن 47 ساڵ ڤیدیۆیەکى لەسەر ڕووداوەکە لە تۆڕى ئینتەرنێت بڵاوکردووەتەوە و باس لەوەدەکات، کاتێک سەرقاڵى ڕۆژنامە نوێندنەوە بووە بڵاوکراوەیەکى پیرۆزبایى لەدایکبوونى منداڵێکى بینیوە و ناوى منداڵەکە ناوى هاوسەرەکەى بووە.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، بەهۆى ئەوەوە زانیویەتى کە هاوسەرەکەى لەگەڵ ژنێکى تردا پەیوەندى هەیە و ناپاکى لێ دەکات، هەروەها منداڵێکیشیان بووە.

 

ئەدیسۆن دەشڵێت، هێشتا باوەڕى نەکردووە بەوەى چاوەکانى بینیویانە و چووە بۆ ماڵپەڕى نەخۆشخانەکە بۆ دڵنیابوونەوە و دڵنیابووەتەوە کە هاوسەرەکەى سەرەڕاى منداڵە نوێکە، منداڵێکى کچى تریشى هەیە کە تەمەنى یەک ساڵە.

 

گرتە ڤیدیۆکانى ئەدیسۆن کاردانەوەیەکى زۆریان دروستکردووە و بەکارهێنەرێکى زۆرى تۆڕەکان دڵنەوایى دەدەنەوە و هاوخەمى خۆیانى بۆ دەردەبڕن، لە کۆتا گرتەى ڤیدیۆییشدا باسى لەوەکردووە کە لە هاوسەرەکەى جیابووەتەوە، ئەوەش دواى کێشمەکێکێشى درێژ و دواتر هاوسەرگیرى لەگەڵ پیاوێکى تردا کردووە.