گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرۆکایەتییەکانى عێراق راگەیەنراوێکى هاوبەشیان لەسەر رووداوەکانى بەغدا بڵاوکردەوە

2021.05.27 - 18:38
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتییەکانى عێراق راگەیەنراوێکى هاوبەشیان لەسەر رووداوەکانى بەغدا بڵاوکردەوە

ناس کورد-

چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق جەختیان کردەوە لەسەر رێزگرتن لە بڕیارەکانى دادگا و دوانەخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئەو هەڵوێستە هاوبەشە دواى کۆبونەوەى ئەمڕۆ پێنج شەممەى نێوان بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران، محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان فایەق زێدان سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى راگەیەنرا کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنى پێشهاتەکانى ئەم دواییە و لێکەوتە مەترسیدارەکانى.

 

بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەشداربووان کۆک بوون لەسەر ئەوەى رووداوەکانى ئەم دواییەى وڵات کاریگەرى نەرێنیان دەبێت لەسەر هەوڵە نیشتیمانییەکان بۆ بەدیهێنانى ئارامى و ئاسایش و پاراستنى شکۆى دەوڵەت و سەروەرییەکەى و هەوڵەکان بۆ دەرچوونى وڵات لە قەیران و ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى دادپەروەر.

 

بەشداربووانى کۆبوونەوەکە هەروەها جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەى بەردەوامى پشێوى ئەمنى هەڕەشەیە بۆ سەر دەسەڵاتى دەوڵەت، داواشیان لەهێزە سیاسییەکان کردووە ئامادەیی کارایان هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو گرژییانە و پشتیوانى دەوڵەت تا چەک تەنها بەدەستى دەوڵەتەوە بێت.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، بەشداربووان بەپێویستیان زانیوە رێز لە بڕیارەکانى دادگا و رێوشوێنى دامەزراوەکانى دەوڵەت بگیرێت لەپرسە یاساییەکاندا.

 

لەبارەى هەڵبژاردنەوە، چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق جەختیان لەئەنجامدانى هەڵبژاردن کردووەتەوە لە تشرینى یەکەمى داهاتوودا.