گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکێتى لەسەر پۆستێکى کەرکوک هۆشدارى توند دەداتە پارتى: ئاراممان نەما

2021.05.27 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى لەسەر پۆستێکى کەرکوک هۆشدارى توند دەداتە پارتى: ئاراممان نەما

ناس کورد-

 

بەرپرسى مەڵبەندى یەکێتى لەکەرکوک پارتى تۆمەتبارکرد بەوەى رێگەنادات بەرپرسێکى یەکێتى لەپارێزگاکە دەستبەکاربێت و دەڵێت چیتر ناتوانن لەو بارەیەوە ئارام بگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد عوسمان کە هاوکات ئەندامی سەركردایەتی یەکێتى یە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى کە "ناس کورد" بینیویەتى وتى "لەهەولێرەوە ڕێگە نادرێت جێگرى بەڕێوەبەرى بەشى خوێندنى کوردى لەکەرکوک کە پشکى یەکێتى یە دەستبەکاربێت و دەوام بکات".

 

وتیشى "بەعەقڵ و مەنتق مامەڵە دەکەن باشە، ئەگەرنا بەس پێش گەنجى شارەکە بەر بدەین دائیرەکەشیان بە ئاسماندا دەبات، ئێمە ماوەیەکى زۆرە تەحەمولمان کردووە و لەوە زیاتر ناتوانین".

 

محەمەد عوسمان پارتى تۆمەتبارکرد بەوەى تا ئێستا رێگر بووە لەبەردەم دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ کەرکوک.

 

باسى لەوەشکرد، ئەگەر لە هەڵبژاردندا ببەنە لیستى یەکەم دەتوانن پۆستى پارێزگاریش بەدەستبهێنن.