گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەمەریکا ئامادەیی نیشاندا بەشێوەی قەرز هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات

2021.05.27 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا ئامادەیی نیشاندا بەشێوەی قەرز هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، ئەمەریکا ئامادەیی نیشانداوە دەربڕی بۆ بەشداریكردن لەئەنجامدانی ژمارەیەك پرۆژەی گرنگی كارەبا بەشێوەی قەرز لە هەرێمی كوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئایاری 2021، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا پێشوازی لە لیزا بۆدۆنڵی، كونسوڵی بەشی ئابوری لە كونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریكا لەكوردستان كرد."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، لیزا دۆنڵی پشتگیریی ئەمەریکای بۆ حكومەت و گەلی كوردستان دووپات كردەوە و ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ بەشداریكردن لەئەنجامدانی ژمارەیەك پرۆژەی گرنگی كارەبا بەشێوەی قەرز لە هەرێمی كوردستان.

 

ئەوەش هاتووە،  وەزیری كارەبا سوپاسی كونسوڵی بەشی ئابوریی كونسوڵخانەی ئەمەریكای لە كوردستان كرد و ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ پشكەشكردنی هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەكی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا و جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی ستراتیژیی لە ناویاندا وێستگەكانی 400 كەی ڤی و ئەنجامدانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی غازی بەفیڕۆچووی ناو كێڵگە نەوتەكان و گرنگی راكێشانی بۆری غاز بۆ وێستگەی 1000 مێگاواتی كارەبای كواشی لە پارێزگای دهۆك و چەندین پرۆژەی دیكە كە بۆ بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا گرنگن."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، كونسوڵی ئابوریی لە كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە كوردستان سوپاسی وەزیری كارەبا و وەزارەتە پەیوەندارەكانی دیكەی پلاندانان و دارایی كرد و گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی پێدانی قەرز و جێبەجێكردنی پرۆژەكان كرا.