ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانیان لەگەڵ تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەر و برینداربوونی کارمەندێکیان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "تەندروستیی کارمەندەکەیان جێگیرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین (پێنجشەممە 27ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "بۆ ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لەسنورەکەدا،هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەردەوامن لەهەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران بە بازرگانی و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " شەوی ڕابردوودا لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەردا ڕووبەڕووی هێزەکانمان بووەوە و بەداخەوە یەکێک لە کارمەندەکانی بردیندار کردین و دەستبەجێ هێزەکانمان تۆمەتبارەکە تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کرد."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لەئێستادا تەندروستیی کارمەندەکە جێگیرە و هەردوو تۆمەتبارەکە بەفەرمانی دادوەر بەندکراون و بەپێی ماددەی ( ٢٦ و ٣٠ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەروکارتێکەرە عەقڵیەکان) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە."