ناس کورد-
وەزیری دارایی عێراق عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی ئاشكرایكرد بەهۆی زۆربوونی ژمارەی فەرمانبەران لە 2021 و هەڵكشانی خەرجی وەبەرهێنان، عێراق كەڵكی لەبەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەرنەگرتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەم لێدوانەی عەلاوی كە "ناس كورد" بینیویەتی (27 ئایاری 2021) لەكاتێكدایە مزهر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیران باسی لەوەكردووە ئەو زیادەیەی لەنرخی نەوت هاتوەتە خەزێنەی عێراقەوە دەكرێت رێگربێت لە قەرزكردنی دەرەكی.
بەگوێرەی هەندێ داتای نیمچە فەرمی لەنێوان ساڵانی 2012_ 2020 ژمارەی گشتی فەرمانبەرانی عێراق 132 هەزاركەس زیادیكردووە و پارەداركردنی كۆی موچەی ژمارەی زیادكراوانیش 8.666 ترلیۆن دینارە.
لەبودجەی 2021 حكومەتی عێراق نرخی بەرمیلی نەوتی بە 45 دۆلار ئەژماركردووە، بەڵام لەئیستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت دەوروبەری 70 دۆلارە، ئەمەش داهاتی عێراق زیاتر دەكات لە جاران.