ناس کورد-
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان چوار مەرجی حزبەکەی وەکو هێڵی سور لە بارەی نوسینەوەی دەستور ئاشکرا کرد و رایگەیاند، بابەتی ئاین لە دەستور هێڵی سورترە و ئەگەر ئەوانە جێگەی نەکرێتەوە هەرچی بێت لەدەستمان دەیکەین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان (27ی ئایاری 2021) لەمیانی لێدوانێکدا بۆ (دەنگی ئەمریکا) ڕایگەیاند، ئه‌م هه‌رێمه به‌پێی مادده‌ی (120)ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقیش مافی خۆیه‌تی که خاوه‌ن ده‌ستور بێت به‌ڵام که‌مێک ڕه‌شبین بین له هه‌وڵه‌کانی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور و هیوامان وایە بۆ ڕیکلام و بۆ ڕاگه‌یاندنیان نه‌بێت".
ئەوەشی وت "وا باشتره جۆرێک له‌ته‌بایی هه‌بێت چونکه ده‌ستور ده‌بێت به سازان ده‌ر بکرێت، نابێت که‌س چاوی له‌وه‌بێت ده‌ستور به‌زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی ئێستا تێپه‌ڕێنێت له‌به‌رئه‌وه زه‌مینه‌سازی ده‌وێت".
دەربارەی داواکاری و هێڵی سوری کۆمەڵی دادگەری لە دەستوری هەرێمی کوردستاندا، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت "چوار ناونیشان لای ئێمه گرنگن و هێڵی سوورن که له‌نێو ئه‌و هێڵه سورانه‌شدا سورتریشمان هه‌یه، ئه‌وانیش بریتین له، پێگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌ده‌ستوری هه‌رێمدا، ڕێکخستێکی هاوسه‌نگ و هاوچه‌رخ و گونجاو بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کان له هه‌رێمی کوردستان، ماف و ئازادییه‌کانی هاوڵاتیان، سنوری هه‌رێمی کوردستان و فه‌رامۆش نه‌کردنی ناوچه جێناکۆکه‌کان" به‌ڵام سورترین ئه‌وه‌یه که بیر له‌وه نه‌که‌نه‌وه ئه‌و ده‌ستوره پێگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی تێدا ڕه‌چاو نه‌کرێت".
لە بارەی ئەگەری جێبەجێ نەکردنی ئەو چوار خاڵەو بابەتی ئاین کە هێڵی سورترە لە پڕۆژەی دەستوری هەرێم، ئایا دەنگ بە پڕۆژەی دەستورەکە نادەن؟ لە وەڵامدا محەمەد حەکیم وتی "نه‌ک هه‌ر ده‌نگی ناده‌ینێ به‌ڵکو ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت له هه‌ڵوێستی مه‌ده‌نی و سیاسی و جه‌ماوه‌ریی و ڕێکخراوه‌یی و تێگه‌یاندنی وڵاتان و میلله‌تانی موسوڵمان و چیمان له‌ده‌ست بێت له‌و ڕووانه‌وه ده‌یکه‌ین بۆیه ده‌ڵێم مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی تێنه‌گات".