گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بایدن 90 ڕۆژ مۆڵەت دەداتە دەزگاى هەواڵگرى وڵاتەکەى بۆ دۆزینەوەى سەرچاوەى کۆرۆنا

2021.05.27 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن 90 ڕۆژ مۆڵەت دەداتە دەزگاى هەواڵگرى وڵاتەکەى بۆ دۆزینەوەى سەرچاوەى کۆرۆنا

ناس کورد- 

سەرۆکى ئەمەریکا ماوەى سێ مانگى بۆ دەزگاکانى هەواڵگرى وڵاتەکەى دانا، تا ڕاپۆرتێک سەبارەت بە شوێنى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا پێشکەش بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جۆ بایدن، سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا (27ى ئایارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، داواى لە دەزگاى هەواڵگرى کردووە کە لەماوەى 90 ڕۆژدا ڕاپۆرتێک لەسەر شوێنى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا پێشکەش بکەن.

 

ڕونیشیکردەوە، هیواى وایە کە بتوانن بەڵگەکان کۆبکەنەوە و شیکردنەوە بۆ زانیاریەکان بکەن تا بگەنە ئەنجامێکى کۆتایى، ئەوەش بۆ زانینى ئەوەى کە ئایا کۆرۆنا لە گیاندارەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ یاخود لە تاقیگە دروستکراوە لە چین.

 

بایدن ئاماژەى بەوەشداوە، بەپێى ڕاپۆرتێک کە مانگى پێشوو بەردەستى کەوتووە کۆمەڵگەى هەواڵگرى لەسەر دوو سیناریۆ کۆکن سەبارەت بە دەرکەوتنى کۆرۆنا، بەڵام نەگەیشتوونەتە ئەنجامى کۆتایى لەسەر ئەوەى کە ئایا دروستکراوە یاخود لە گیاندارەوە گواستراوەتەوە.

 

جەختیلەوەشکردەوە، دوو ئەندامى کۆمەڵگەى هەواڵگریى هەریەکەیان بەلاى یەکێک لە سیناریۆکاندا دەچن بەڵام هەردوو سیناریۆکە بەڵگەى متمانە پێکراویان نییە، زۆرینەى ئەندامەکانى تریش پێیان وایە زانیارى پێویست بەردەست نییە بۆ ئەوەى هەڵسەنگاندن بۆ هیچ یەکێک لە سیناریۆکان بکرێت.

 

سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بە پێویستیشى دەزانێت چین هاوکارى زیاتر بکات لە لێکۆڵینەوەکاندا بۆ دۆزینەوەى ڕاستییەکان.