گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دايكى چالاکوانە تیرۆرکراوەکە بکوژى کوڕەکەى ئاشکرا دەکات 

2021.05.27 - 08:53
App store icon Play store icon Play store icon
دايكى چالاکوانە تیرۆرکراوەکە بکوژى کوڕەکەى ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

دايكى چالاکوانە تیرۆرکراوەکەى کەربەلا دەڵێت، ئەو سەرکردەیەکى حەشدى شەعبى کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە بەردەوام هەڕەشەى لە کوڕەکەى کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەمیرە وەزنى، دایکى چالاکوانى تیرۆر کراو ئیهاب وەزنى لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵى "الحرة" رایگەیاند،کوڕەکەى بەردەوام لەلایەن "قاسم موسڵح" سەرکردەى حەشدى شەعبى لە ئەنبارەوە هەڕەشەى لێکراوە.

 

باسى لەوەشکرد، ئەو سەرکردەى حەشدى شەعبى بەکوڕەکەى وتووە "ئەگەر یەک ڕۆژ لە ژیانمدا مابێت دەتکوژم"، کۆتا هەڕەشەش پێش مانگێک بوو لە کوشتنى ئیهاب، بەردەوام ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل دواى دەکەوتن.

 

دایکى ئەو چالاکوانە ڕونیشیکردووەتەوە، دەسەڵاتداران مەفرەزەیەکیان لەبەردەم دەرگا دادەنا بەڵام بەشەو دەڕۆشتن و سەرى سوڕمابوو لەوەى کە بۆ بەشەو دەڕۆن، جەختی لەوەش کردەوە کە سەرجەم خۆپیشاندەران وەک کوڕى ئەون، داواکردنى کشانەوەشیان لە خۆپیشاندانەکەى ڕۆژى سێشەممە لەبەر ئەوە بووە کە ترساوە کوڕى زیاترى لەدەست بدات.

 

بەرەبەیانى ڕۆژى چوارشەممە 26ى ئایارى 2021، قاسم موسڵح لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتى تیرۆر دەستگیر کرا و ئەوەش کاردانەوەى دروستکرد و گروپە چەکدارەکانى سەربە حەشدى شەعبى چواردەورى ناوچەى سەوزیان گرت وەک نواندنى فشارێک بۆ ئازادکردنى.