گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەى پلەى گەرما و زیادبوونى خێرایى با 

2021.05.26 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەى پلەى گەرما و زیادبوونى خێرایى با 

ناس کورد-

شارەزایەکی کەشناسى، پێشبینی دەکات لە بەیانییەوە پلەکانی گەرما بەرزترببنەوە و خێرایی با زیاد بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (26ی ئایاری 2021) لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، پێشبینى دەکرێت بەیانی ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بەمڕۆ بەرێژەی 2 پلەی سیلیزی ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر بکات.

 

باسی لەوەشکرد، پلەکانی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکاندا لەنێوان 36 بۆ 40 پلەی سیلیزی ئەبێت لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان 39 بۆ 42 پلەی سیلیزی ئەبێت، ئاراستەى بای باشوری رۆژئاوا ھەندێک کاتی دوای نیوەرۆ بە مامناوەندی چالاک ئەبێت بەخێرای 15 تا 20 کم/ لە کاتژمێرێکدا.

 

پێشبینى ئەوەشى کرد، ڕۆژی هەینی 28ی ئایاری 2021 پلەکانی گەرما ڕوو لەبەرزبوونەوەی زیاتر بکات.