گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وێنەى ئەو هاوڵاتیەى کە لەلایەن دراوسێکەیەوە بە چەقۆ کوژرا بڵاوکرایەوە

2021.05.26 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
وێنەى ئەو هاوڵاتیەى کە لەلایەن دراوسێکەیەوە بە چەقۆ کوژرا بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە گەڕەکی ژیان لە شاری هەولێر بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان دوو دراوسێ، یەکێکیان بە چەقۆ ئەوی دیکەی کوشت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر (26ی ئایاری 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لەگەرەکی ژیان دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتە شوێنی ڕوداو و دەست بەلێکۆڵینەوە کرا.

 

باسی لەوەشکرد، لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان دوو دراوسێ یەکێکیان چەقۆیەکی داوە لە دڵی ئەوی دیکە و بەو هۆیەوە (دڵشاد انور عبداللە) دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.