گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەلیغ ئەبو گەلەل: مالیکی و عەبادی و عامری و نەسار ڕوبەیعی لەگەڵ سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەدان

2021.05.26 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
بەلیغ ئەبو گەلەل: مالیکی و عەبادی و عامری و نەسار ڕوبەیعی لەگەڵ سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەدان

ناس کورد-

بەلیغ ئەبو گەلەل ئەندامی مەكتەبی سیاسی ڕەوتی حیكمە رایگەیاند، نورى مالیکى و هادى عامرى و نەسار روبەیعى لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبارەى دەستگیرکردنى سەرکردەکەى حەشدى شەعبى لە کۆبوونەوەدان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لێدوانەکەى گەلەل لە کاتێکدایە کە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کرد هیچ کەژاوەیەک و ئاپۆڕایەکی سەربازی لەناو شاری بەغدا جوڵە نەکات بەبێ فەرمانی فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانیی عێراق هاوکات داواشی لە هێزە شیعییەکان کرد بەپەلە کۆببنەوە.  

  

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (26ی ئایاری 2021) فەرمانی کرد هیچ کەژاوەیەک و ئاپۆڕایەکی سەربازی لەناو شاری بەغدا جوڵەی پێ نەکرێت بەبێ فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، هاوکات داواشی لە هێزە شیعییەکان کرد بەپەلە کۆببنەوە".  

  

هەر ئەمرۆ (26ی ئایاری 2021) سەرچاوەیەک لەحکومەتی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەکی هاوبەش کەپێکهاتووە لەدەزگاکانی هەواڵگریی سەبازی، ناوخۆ، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و حەشدی شەعبی لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە دەکەن کە ئاراستەی دەستگیرکراو قاسم مەحمود موسڵح کراوە.  

  

سەرچاوەکە ڕایگەیاند، لیژنەیەکی هاوبەش کە پێکهاتووە لە دەزگاکانی هەواڵگریی سەربازی، ناوخۆ، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و حەشدی شەعبی لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە دەکەن کە ئاراستەی دەستگیرکراو قاسم مەحمود موسڵح کراوە.  

  

جەخت لەوەش کراو "بەپێی ڕێکارە سەربازییەکان و یاساییەکان، لێکۆڵینەوە لەگەڵ تاوانباری دەستگیرکراو قاسم مەحمود موسڵح دەکرێت، فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەکانیی حەشدی شەعبی لەپارێزگای ئەنبار".  

  

هاوکات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، قاسم مەحمود کەریم، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لەپارێزگای ئەنبار بەگوێرەی یاداشتێکی فەرمیی داداگا و ماددەی چواری تیرۆر دەستگیر کراوە.  

  

شانەکە لەڕاگەیەندرواێکدا کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، بڵاویکردەوە "لەسەر ڕۆشنایی یاداشتێکی داداگا کە لە 21ی ئایاری 2021 دا دەرچووە و پەپێی ماددەی چواری تیرۆر،هێزێکی ئەمنیی بەربەیانی ئەمڕۆ تاوانبار قاسم مەحمود کەریم موسلیح، فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەکانیی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە".  

  

ئاماژە بەوەشکراوە،"لە ئێستادا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش  لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە دەکات کە ئاراستەی تاوانبارەکە کراوە".  

  

شانەکە جەختیی لەوەشکردووەتەوە،" هەموو دەزگا ئەمنییەکان لەژێررکێف وکۆنتڕۆڵی  فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکاندایە، ئۆپڕاسۆنەکەش لەدژی هیچ لایەنێک وکەسێدا ئەنجامنەدراوە وهێزە ئەمنییەکان نییەتی ئەوەیان نییە هیچ لایەنێک بکەن بە ئامانج".