گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لەبارەى ئازادکردنى سەرکردەکەى حەشدى شەعبى رونکردنەوە دەدرێت 

2021.05.26 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى ئازادکردنى سەرکردەکەى حەشدى شەعبى رونکردنەوە دەدرێت 

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى سەربازى ڕەتیدەکاتەوە سەرکردەى پرۆسەکانى ئەنبارى حەشدى شەعبى ئازاد کرابێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناوبراودا دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى سەربازى (26ى ئایارى 2021) بە "ناس"ى ڕاگەیاند، قاسم موسڵح سەرکردەى پرۆسەکانى ئەنبارى حەشدى شەعبى بەپێى ماددەى 4ى تیرۆر دەستگیر کراوە و تائێستاش لەلاى لایەنە تایبەتمەندەکانە.

 

بەپێى وتەى سەرچاوەکە، ئەو پڕوپاگەندانەى سەبارەت بە ئازادکردنى بڵاودەکرێنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و لیژنەیەکى هاوبەش لە پرۆسە هاوبەشەکان و ئاسایشى نیشتمانى و هەواڵگرى و حەشدى شەعبى پرۆسەى لێپرسینەوە لە ناوبراو بەڕێوە دەبەن.

 

دواى دەستگیرکردنى قاسم موسڵیح، ژمارەیەک گروپى چەکدار لە چوار دەورى ناوچەى سەوز لە شارى بەغدا بڵاوبوونەوە و هەڕەشەى داگیرکردنى ناوچەکەیان کرد ئەگەر ئەو سەرکردەیەى حەشدى شەعبى ئازاد نەکرێت، دواتریش ژمارەیەکى زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە بڵاوکرانەوە.