گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

خەزعەلى لەبارەى دەستگیرکردنى سەرکردەیەکى حەشدى شەعبى داوایەک لە هێزە ئەمنیەکان دەکات 

2021.05.26 - 17:10
App store icon Play store icon Play store icon
خەزعەلى لەبارەى دەستگیرکردنى سەرکردەیەکى حەشدى شەعبى داوایەک لە هێزە ئەمنیەکان دەکات 

ناس کورد- 

ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق دەستگیرکردنى سەرکردەیەکى حەشدى شەعبى بە نایاسایى ناودەبات و داواش دەکات، ڕادەستى ئاسایشى حەشد بکرێت، دژە تیرۆرى عێراقیش ڕەتیدەکاتەوە ئەو کارە بەئامانجگرتنى هیچ لایەنێک بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قەیس خەزعەلى، ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق (26ى ئایارى 2021) لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، دەستگیرکردنى سەرکردەیەکى حەشدى شەعبى لە دەرەوەى پێودانگە یاسایى و سەربازییەکان و بەو شێوەیە تەنها تێکەڵکردنى کارتەکانە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، هەروەها هەوڵێکى پیسە بۆ تێکدانى بارودۆخى ئەمنى و پاڵنانە بەرەو ئاڕاستەى هەڵوەشانەوەى هەڵبژاردن و پێکهێنانى حکومەتێکى کاربەڕێکەر و لەکارخستنى دەستور.

 

خەزعەلى لەبەشێکى ترى تویتەکەیدا ئاماژەى بەوەداوە، پێویستە بە بەهێزییەوە ڕووبەڕووى ئەو هەوڵانە بوەستن و دووبارە سیاسەتى یاسا دروستەکان جێبەجێ بکرێت و تۆمەتبارەکە بەشێوەیەکى یاسایى ڕادەستى ئاسایشى حەشدى شەعبى بکرێت.

 

بەرەبەیانى ئەمڕۆ (چوارشەممە، 26ى ئایارى 2021)، هێزێکى دژە تیرۆرى عێراق سەرکردەیەکى حەشدى شەعبییان بەناوى "قاسم مەحمود کەریم موسڵح" دەستگیر کرد، بەهۆى ئەوەشەوە چەند گروپێکى چەکدارى هەڕەشەى داگیرکردنى ناوچەى سەوزى شارى بەغدا دەکەن، دواتریش ژمارەیەکى زۆر ئەندامى هێزە ئەمنییەکان بەچڕى لەناوچەکەدا و دەروازەکانى ناوچەى سەوز بڵاوکرانەوە.

 

لاى خۆشیەوە دژە تیرۆرى عێراق لەبەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دەستگیرکردنى ئەو سەرکردەى حەشدى شەعبى باسى لەوەکردووە، دەستگیرکردنى قاسم موسڵح بەهۆى چەند تۆمەتێکى تاوانکارییە و بەئامانجگرتنى هیچ لایەنێکى سەربازى و ئەمنى نییە هەروەک هەندێک پڕوپاگەندەکەرى فیتنە باسى دەکەن.