گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى نوێى حکومەتى هەرێم لەبارەى دابەشکردنى موچەى ئەم مانگەى فەرمانبەران

2021.05.26 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى نوێى حکومەتى هەرێم لەبارەى دابەشکردنى موچەى ئەم مانگەى فەرمانبەران

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  پرسی دابەشکردنی موچە، پرسێکی سیاسی نییە و تەنها تەکنیکییە و لە ماوەیەکی کورتدا چارەسەر دەکرێت و موچەی هەموو وەزارەتەکان دابەش دەکرێت، وتیشی "لێبرینی موچە کاتییە و لەداهاتوودا نامێنێت".

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (26ی ئایاری 2021) لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "پرسی موچە کاتییە و لەماوەیەکی کورتدا چارەسەر دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا موچەی هەموو وەزارەتەکان دابەش دەکرێت".

 

وتیشی "گۆرانکاریی لەخشتەی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەدا هۆکارەکەی تەکنیکییە وسیاسی نییە و کۆکردنەوەی داهاتەکان و دابەشکردنی موچە  بە چەند پرۆسەیەکی دارایی و بانکی  تێدەپەرێت، حکومەت  پابەندە بەوەی کە دەبێت موچە 30 ڕۆژ جارێک دابەش بکرێت".

 

وتەبێژەکەی حکومەت  ئەوەشی وت "هەرچەندە ململانێیەکی سیاسی  توند هەیە لەنێو لایەنە  پێکهێنەرەکانیی حکومەت، بەڵام حکومەت سورە لەسەر هەنگاوەکانی چاکسازیی و رێکخستنەوەی داهاتەکان".