گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دژە تیرۆرى عێراق خرایە ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشییەوە

2021.05.26 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
دژە تیرۆرى عێراق خرایە ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشییەوە

ناس کورد-

رێوشوێنى ئەمنى توند لەبەغدا گیراوەتەبەر لەگەڵ راگەیاندنى ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشى هێزەکانى دژە تیرۆر لەنزیک فڕۆکەخانەى بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە "ناس" ى راگەیاند، هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنى توندیان لە ناوەڕاستى بەغدا و شەقامەکانى دەوروبەرى ناوچەى سەوز گرتووەتەبەر، لەگەڵ داخستنى بەشێک لە دەروازەکان.

    

وتیشى یەکەکانى دژە تیرۆر لە نزیک فڕۆکەخانەى بەغداى نێودەوڵەتى خراونەتە ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشییەوە کە پلەى جیمە.

 

بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەى دەست "ناس" کەوتووە دەردەکەوێت کە دەروازەى ناوچەى سەوز لەسەر پردى هەڵواسراو داخراوە.

ئەو رێوشوێنە هاوکاتە لەگەڵ دەستگیرکردنى قاسم موسڵیح، فەرماندەى پڕۆسەکانى حەشدى شەعبی لەلایەن هێزێکى ئەمنى عێراقییەوە.

  

سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاند، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ قاسم موسڵیح لەلایەن هێزێکى دەزگاى هەواڵگرییەوە دەستگیرکراوە.  

  

لاى خۆیەوە شانەى میدیاى جەنگى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى بەپێی یاساى تیرۆر راگەیاند، بەبێ ئەوەى ئاماژە بەناوەکەى بکات.  

  

بەپێی نوسراوێکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڕیارى دەستگیرکردنى فەرماندەکەى حەشد دراوە بەپێی ماددەى چوارى تیرۆر.  

  

هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنى ئەو فەرماندەیەى حەشد، رێوشوێنى ئەنى توند لەبەغدا بەتایبەت لە دەوروبەرى ناوچەى سەوز گیراوەتەبەر.