گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی نوێی موچەی ڕاگەیاند

2021.05.26 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی نوێی موچەی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی سبەینێ پێنجشەممە موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگه و لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ وەزارەتەکە لیستێکی تری موچەی ڕایگەیاند، بۆ ڕۆژی یەکشەممەش (26ی ئایاری 2021) موچەی یەکەكانی 70 و 80 وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

 

لەبارەى دواکەوتنی موچە، ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کێشەی کەمی پارە بۆ دابەشکردنی موچە چارەسەر کراوە و دابەشکردنی بەردەوام دەبێت.

 

ڕێباز حەملان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ئاشکرای کرد، بابەتی دابەشکردنی موچە بابەتێکی تەکنیکی و بانکییە، هەندێک جار کە هەڵەیەک ڕوو دەدات دەبێتە هۆی دواکەوتنی موچە، بەشێکی تریش پەیوەندی بە گۆڕینەوەى نرخی دۆلار بە دینار دەبێت کە ئێستا لە دەستی بانکی ناوەندیی عێراقیدایە.

 

وتیشی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێشەی کەمی سیولەی ناو بانکەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە، هەرزوو مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی هاتوونەتەسەر خەت و کێشەکە چارەسەر کراوە.

 

ڕێباز حەملان دڵنیایی دا لەوەى دابەشکردنی موچە وەک مانگەکانی پێشوو بەردەوام دەبێت و کێشەکان چارەسەر کراوە.

 

باسى لەوەشکرد، کێشەى ئەو داهاتەى لە سلێمانى یەوە دێت چارەسەر دەکرێت، بۆ ئەم مانگە سەروى 55 ملیۆن دۆلار نێردراوە لەکاتێکدا مانگانە پێویستە 80 ملیۆن دۆلار بنێردرێت.